رۆژهەڵات
توركیا؛ ئەمڕۆ دادگایكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەدەچێت
یادگار کەرکوکی
ئەمڕۆ دادگایکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە یەکێک لە دادگانی تورکیا بەڕێوەدەچێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە, ئەمڕۆ لە یەکێک لە داگاکانی ئەنقەری پایتەخت سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی ھەدەپە دادگایدەکرێت و تۆمەتی پەیوەندیبون بە کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکەی روبەروو دەکرێتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە, لە دانیشتنەکەدا جگە لە تۆمەتی پەیوەندیبون بە کەجەکە زیاتر لە ٢٠ دۆسیەی تریشی بۆ کراوەتەوەو داوای سەدان ساڵ زیندانیکردنی دەکرێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە رۆژی ٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە بە تۆمەتی پەیوەندیبون بە کەجەکەو لێدوان دژ بە سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی پارتەکەی دەستگیریان کردو تا ئێستاش چەند جارێک دادگایی کراوەو تۆمەتی ناڕەوای روبەروو دەکرێتەوە.
1396 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/3/2018 10:03:18 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
1
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ