وەرزش
ئۆزیل و کچێکی کەرکوکی ئەڵقەیان گۆڕییەوە
یادگار کەرکوکی
مەسعود ئۆزیل ئەستێرەی تۆپی پێ و یایزانی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی، لەگەڵ ئامینە گولشە ئەکتەر و شاجوانی پێشووی تورکیا ئەڵقەیان گۆڕییەوە.

پاش نزیکەی دوو ساڵ پەیوەندیی ھاوڕێیەتی و سۆزداریی مەسعود ئۆزیل و ئامینە گولشە، ھەنگاوێکی نوێیان بۆ نزیکبوونەوە لە ھاوسەرگیریی دەستپێکرد.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی کاتی ئەڵقە گۆڕینەوەکەیان کە ئۆزیل نێوچاوی ئامینە گولشە ماچ دەکات، نوسیویانە "بە ئیزنی خوا تا کۆتایی پێکەوە دەبین".

مەسعود ئۆزیل ساڵی ١٩٨٨ لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە، ئەستێرەیەکی تۆپی پێیە و لە ئێستادا لە یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی یاریدەکات. لەساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ ئامینە گولشە یەکیان ناسیوە.

ئامینە گولشە ساڵی ١٩٩٣ لە سوید لەدایکبووە، باوکی تورکمانی خەڵکی کەرکوکە، دایکی خەڵکی ئیزمیری تورکیایە. ساڵی ٢٠١٤ وەک شاجوانی تورکیا ھەڵبژێردراوە، لە چەند زنجیرە درامایەکدا وەک ئەکتەر بەشدارییکردووە.
gellerytitle

gellerytitle

2303 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/16/2019 11:24:20 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
1
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ