تیمە بەھێزەکەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان یاخود پالەوانی سەر پەرەکانی تۆرەکۆمەلایەتیەکان
سارا کەریم
تیمە بەھێزەکەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان یاخود پالەوانی سەر پەرەکانی تۆرەکۆمەلایەتیەکان
فیس بوک باشترین مەیدانی پەرلەمانتارانی کەرکوکە
لەسەروبەندی ھەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق و کوردستان یەکێتی نشتیمانی کوردستان بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەمجارەیان جیاوازتر لە خولەکانی پێشوو تیمێکی بەھێز دەنێرینە پەرلەمان
بەلام ئەوەی بەدی کرا نە تیمەکە بەھێز بوو وە نە سەرۆکی تیمەکە لەسەر بەلێنەکانی خۆی مایەوە
کە بەلێنی دابوو ٥٠ ھەزار ھەلی کار بەردەستەبکات بۆ گەنجان و لاوان
کەرکوک لەو ھەلمەتە بێ بنەمایەو پر ساختەیە بێ بەش نەبوو کۆمەلێک ووتافی روون و لێدوانی زۆر گەورەتر لە قەبارەی حزبەکان و بەلێنی دوور لە راستی بە دانشتووانی شاری کەرکوک درا بەتایبەت کوردەکانی شاری کەرکوک
ئەوەی بەدی کرا نەتواندرا بەلێنەکان جێ بەجێ بکەن وە نەتواندرا بۆ یەک ھەنگاویش بێت ناوی کەرکوک بھێنن چگەلەمانە بە ھەموو پارتەکوردیەکانی کەرکوک توانای بەرزکردنەوەی ئالایەکی کوردستانیان نیە لە ناو بازاربێت یاخود شوێنێکی گشتی وە تەنانەت ناتوانن بیکەن بە رەتلی سەیارەکانی خۆیاندا .
بەلام فیس بووک بۆتە باشترین مەێدان و بەرزترین میمبەر بۆ ریکلامی درۆینەو قسەی زڵ و بێ کردار ھەر کەفیس بووک دەکیتەوە کۆمەلێک دەمووجاوی نامۆ دەبنیت کە دەمووجاوی حزب و ئەندام پەرلەمانەکانی حزبن ھەریەکەیان بە توورەگەیەک قسەی بەتاڵ و کۆمەلێک بەلێنی درۆینەو دوو رەسمی چا بەدەستەوەو بەشالێکی کوردیەوە دەردەکەون کە کاڵ بوونەتەوە لە بەلێنی بەتال و لێدوانی بێ کردار بەشێکیان شارەزایی کە کاری پەرلەمانتاری نیە بەلام بەتیمێکی بەھێز ناویان دەھێندرا ،
جگە لە تیمە بەھێزە بەرپرسەحزبیەکانی کەرکوک خۆیان خزاندۆتە ناو پەرەکانی فیس بوک و تۆرەکانی تری راگەیاندن ھەر یەکەیان دەیان کادری حزبیان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی قسەی باش و ناراستیان بۆ بکەن بەناوی ئەوانەوە کاربکەن تاکو بتوانن جیتر مەسداقیەت لەدەست نەدەن ھەولی تەواو بدەن تاکو بتوانن سۆزی شەقام بۆخۆیان رابکێشن
بەلام لەبنەرەتدا ئەمانە کەسانی مافیاو داگیرکەر و بکوژ بوون لە پێش رووداوەکانی ١٦ ەی ئۆکتۆبەر کاری ئەمانە رووتاندنەوەی خەلک و بازار بوو کەجی ئێستا کەسانی ئاشتی و مندالی فیس بووکن کاری ئەوان داواکاری پارانەویە لە شورتەی فیدراڵی و عەسایب و ئەشدی شعبی مکافحەی تیرۆرە .