راپۆرت و لێکۆڵینەوە
کەرکوک دەیلی نیوز پەیوەندیە نھێنیەکانی راکان جبوری و مەڵبەندی یەکێتی لەکەرکوک ئاشکرا ئەکات
سارا کەریم


لەجەند رۆژی رابردوو کەرکوک دەیلی نیوز بە بەڵگە نامەی تەواو پەیوەندیەکانی جبوری و یەکێتی لەکەرکوک ئاشکرای کرد 

لەدوایی لێکۆلینەوەیەکی وردی کەرکوک دەیلی نیوز پەیوندیە نھێنیەکانی راکان جبوری و مەڵبەندی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لەجەند خاڵێک خۆی دەبینێتەوە کە ئەمانەن 
١-دەرکردنی جەند بەرێوبەرێکی کورد و دانانی راوێژکارێک و یاریدەدەرێکی پارێزگار بۆ یەکێتی 
٢-رووخاندی بەشێک لە خانووە بێ مۆلەتەکان لەلایەن ئیدارەی کەرکوکەوە لەبەرامبەردا بۆ رازی کردنی مەلبەند جەند پارچە زەویەکیان پێدراوە تاکو بیفرۆشن بە شێوەی ٢٠٠م لە سەرجنار و رەحیماوە. 
ئەمەش بەئاشکرا کراو فرۆشترا شوێنەکان پێک ھاتبوون لە زیاتر لە ١٠٠ پارجە زەوی لە نزیک پردی شەھید عەلی عەسکەری لەسەر جنار و وە زیاتر لە ٣٠ ھەزارمتر جوارگۆشا لەبەرامبەر بینا تازەکەی فەرمانگەی کارەبا لە تەپە.
٣-سیخوریکردن و جاسووسی لەسەر راگەیاندکاران و جالاکوانی مەدەنی لەلایەن دەزگاکانی یەکێتی و جەند کادرێکی مەڵبەندی یەکێتی لەکەرکوک بۆ دەزگا ئەمنیەکانی بەغدا لەبەرامبەردا ئەو فایلانەی لەسەر جەند بەرپرسێکی حزبی ھەیە لەکەرکوک ناجولێندرێت.
٤-گەراندنەوەی بەشێکی عەرەبی ھاوردە بۆ ناوجەکانی دبس و داقوق لەبەرامبەردا رۆژانە زیاتر لە ٩٠٠ ھەزار لتر نەوت بە جەند بەرپرسێکی یەکێتی دەدرێت لەکەرکوک.
٥-ھەماھەنگی و ھاوکاری تەواوی لیژنەی ئەمنی پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ بەشی ئەمنی مەڵبەندت یەکێتی لەکەرکوک و ئاسایشی یەکێتی لەکەرکوک بۆ ئەوەی بەرژەوندیەکانی ھەردوولا پارێزراوبێت.
٦-دابەشکردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان بە شەراکەتی تەواو کە پێکدێت لە ٥٠٪‏ بۆ ھەرلایەک.
٧-جەند گۆرانکاریەکی تر لە بەریوبەرە ئەمنیەکانی کەرکوک وەک بەرێوەبەری پۆلیس و پۆلیسی فریاکەوتن و پۆلیسی ھەوالڕَگری  پۆلیس نەوت  کەلەجەند رۆژی داھاتوو دەکرێت یەکێتی بێ دەنگ بێت لەبەرامبەردا بروانامە ساختەکانی جەند بەرپرسێکی یەکێتی لەکەرکوک ئاشکرا ناکرێت.
٨- رازی بوون بەمانەوەی راکان جبوری لە شوێنی خۆی لەبەرامبەردا ھێج ھەنگاوێک بێ یەکێتی و مەلبەندی یەکێتی لەکەرکوک نەندرێت.
٩-نابێت ھیج پۆستێک بۆ بەرەی تورکمانی زیاد بکرێت یاخود پۆستی بالایان پێبدرێت .
١٠-ھەردوولا پابەند دەبن بەرێکەوتنەکەیان کە بەشێوەیەکی نھێنی بنینێتەوە و کاری پێ بکەن .
١١-لەکات و ساتی تردا گەر پێویست بوو رێکەوتنی تر ئەنچام بدرێت لە نێوان بەرەی عەرەبی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک .
..
1575 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2019 5:31:10 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ