ھەر کەسێک گوێڕاگرێکی باش بێ یەکێتی ئەیەوێت بیکاتە پارێزگار کیشە گەورەکەی یەکێتی تەنیا کۆمپانیاکانی ئیداریە گشتیە
سارا کەریم
یەکێتی ئەیەوێت بە ھەر نرخێک بێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت تا بتوانێت لە رێگەی کۆمپانیاکانی ئیدارەی گشتیەوە بتوانێت دەست بەسەر پرۆژەکانی لە شاری کەرکوک بگرێتەوە و بەشێکی باشی دارای یەکێتی دابین بکاتەوە کە لە ئیستادا کۆمپانیای وەبەرھەم ھێنانەکانی لە کەرکوک لە پرۆژەکان دوور خراونەتەوە
لە پێش ئاسای کردنەوەی ئەو بارودۆخە سەربازیەی لە شاری کەرکوک دروست کراوە کە پارێزگار ھیج دەسەڵاتێکی ئەمنی نیە لەو شارە یەکێتی ئەیەوێت پێش ئەوە پۆستێ پارێزگاری کەرکوک وەربگرێتەوە کە ھیج سودێکی بۆ کورد نیە تەنیا دەتوانێت دەست بەسەر پرۆژەکان بگرێتەوە جونکە تاپۆکردنی خانوو و راگواستنی عەرەب و گۆرینی فۆرمی خۆراک و دەست بەسەر گرتنی زەوی لە شاری کەرکوک ھەمووی کۆتای پێھاتووە کە لایەنی عەرەبی و تورکمانی توانیان لە ساڵی یەکەمی دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆەبر ئەو کارانە ئەنجام بدەن ,
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەرکوک دەیلی نیوز کەوتووە یەکێتی ئەیەوێت کەسێک پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەرگرێت بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی مەڵبەندی کەرکوک و ماڵی تاڵەبانی بێت تا بتوانن دەست بەسەر پرۆژەکانی شاری کەرکوک بگرنەوەو ئیدارەی گشتی یەکێتی کە لە ٧٥% سەرجاویە دارایەکەی لە شاری کەرکوکە کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کۆمپانیاکانی ئیدارەی گشتی یەکێتی لە پرۆژەکان دوور خراونەتەوە بۆیە یەکێتی ئەیەوێت کەسێک ببیتە پارێزگار کە لە ژێر فەرمانی ماڵی تاڵەبانی دەرنەجێت .
بۆیە ئەو کەسانەی یەکێتی کاندیدی دەکات ھەموویان پێشوتر پۆستیان لە شاری کەرکوک ھەبووە نەیان توانیووە بە دڵ و خواستی کەرکوکیەکان خزمەتی شارەکە بکەن کەرکوکیەکان لێیان نارازین بەڵام لەبەر ئەوەی گوێگرێکی باشی جەند بەرپرسێکی یەکێتیت بۆیە پشتیوانیان دەکرێت بۆ وەرگرتین پۆستی پارێزگار
|