راپۆرت و لێکۆڵینەوە
یەکێتی چگە لەدیاریکردنی شاند ناتوانێت ھیچ ھەنگاوێکی تر بنێت
سارا کەریم
یەکێتی چگە لەدیاریکردنی شاند ناتوانێت ھیچ ھەنگاوێکی تر بنێت

لەدوای ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کوردستان یەکێتی بۆ گفتوگۆ و دانشتن و رێکەوتن لەگەڵ پارتەکانی تری کوردستان دەیان شاند و لیژنەی دیاری کرد بەتایبەت بۆ رێکەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چۆنیەتی بەشداری کردنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە حوکمەت و دەستەبەرکردنی داواکاریەکانی خۆی یەکێتی چەند شاند و لیژنەیەکی ئامادەکرد لەگەڵ لیستی براوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە رێکەوتن بکەن بەلام لە ئاکامدا سەرچەم شاندەکانی یەکێتی فەشەلی ھێناوە بەشکستی گەراونەتەوە 
سەرکردایەتی یەکێتی لە حالەتێکی نائاساییدا گوزەر دەکات و ئەو حزبە بەرەو ئەقارێکی نەخوازراو دەبەن 
تەنانەت بۆ دیاری کردنی شاندی یەکێتی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی یەکێتی دەبێت چەندچارێک کۆبونەوەی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بکات تاکو بتوانن بریار بدەن 
بالەکانی یەکێتی یەکتر بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لەپارتیەوە نزیکن و لە ژێر فشاری پارتین تەنانەت مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی گەیشتوونەتە رادەیەک کە کەسیان متمانەیان بەوەی تر نەماوە ھەر یەک لەبالەکان شەری پۆست و پڵە دەکەن ، بۆ ئەوەی بتوانن حەزەکانیان بەدی بێنن زۆرترین دەست کەوتی ماددی و شەخستی بۆخۆیان فەراھەم بکەن ھەر یەک لەبالەکانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان ژێر بەژێر رێکەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و خۆیان بە دڵسۆزی ئەو پارتە نیشاندەدەن تاکو رێگە بۆخۆیان خۆش بکەن پۆست وەربگرن .
بۆیە یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە کۆی سەرچەم پاکێچ و داواکردنەکانی نەیتوانیووە بەپێی پێویست بەرچەستەیان بکات سەرچەم شاند و لیژنەکانیان بە شکستی گەراونەتەوە
لەلایەکی ترەوە ئەوەی کێشەی بۆ یەکێتی نشتیمانی کوردستان دروست کردووە دانەنشتن و گفتوگۆ نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەگەڵ گروپی ١٦ ەی ئۆکتۆبەر ئەوەش یەکێتی کردۆتە بەردەم حالەتێکی ئیحراچ بوون چونکە گروپی ١٦ەی ئۆکتۆبەر بریار بەدەستی یەکێتین و کۆتا بریار لای ئەوانە لەبەرامبەردا پارتی بە ھەموو چۆرێک ووتە و داواکردنی ئەو گرووپەی رەتکردۆتەوە وە ئامادەنیە لە ھیچ کۆبوونەوەیەک بێت ئەگەر ئەندامی ئەو گروپەی تێدابێت.
بەشێک لەسەر کردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان پاکێچی حزبەکەیان بە پاکێچی درۆ و دەلەسە ناوزەند دەکەن و بەشێکی تریان بە پارتی بوون ناوزوندیان دەکەن
ئەوەی ماوتەوە ئەوەیە ئایە یەکێتی نشتیمانی کوردستان  بەردەوام دەبێت لە ماشێنێکی کاندیدی دژ بەیەک و داواکراوی چیاوازی باڵەکان یان ھەوڵدان بۆ بەدەست ھێنانی مافەکانی یەکێتی و چێ بەچێ کردنی ئەو بەلێنابەی بەدەنگدەرەکانی خۆیانیاندا !
1520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2019 12:37:12 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ