بيشه نك شوانى
ئێران بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچەم چومگەکانی حزبی و ئێداری و کۆمەکایەتی و راگەیاندن تاکو بتوانێت ھەموو سیاسەتەکانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە چێ بەچێ بکات بۆ ئەم مەبەستە ھەموو ھاوکاریەکی ماددەی یان دەکات لەم رێگایەوە توانیوویەتی بەردەوام بێت لە کرێنی سیاسیەکان و راگەیەندکارەکان.
ئەحمەد میرە خاوەن ئیمتیازی سایت و رۆژنامەی لڤین دەستێکە لە دەستەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە سلێمانی ھەموو کاتێک قەلەمەکەی بەکاردێنن لە دژ ئەو کەس و لایەنانەی دژی سیاسەتی ئێران کاردەکەن ، لەدوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن لە ٢٠٠٣ ئەحمەد میرە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئێران دەمینێتەوە لە فێرگەی راگەیاندنی ئیتلاعات کاری پێ دەکەن دوواتر دەگەرێتەوە بۆ شاری سلێمانی لەسەر داوای ئێرانیەکان خۆی نزیک دەکاتەوە لە خاتوو ھێرۆخان کاری ئەحمەد میرە چاودێری کردن و چاسووسی کردن دەبێت لەماڵی تالەبانی بۆ ئێرانیەکان تاکو پەیوەندی ئەمریکیەکان و پارتە سیاسیەکانی کوردستان بە شێوەیەکی راستەوخۆ بگوازێتەوە بۆ ئێران
ئەم کارە بەردەوام دەبێت تاکو دروست کردنی رۆژنامە و سایتی لڤین .
کاتێک ماڵی تاڵەبانی درک بەو کارەی میرە دەکەن بەشێەوەیەکی ناراستەوخۆ ھەوڵی دوورکردنەوەی دەدەن لە خۆیان بەلام ھاوکاریە داراییەکانی ھێرۆخان بەردەوام دەبێت بۆ مێرە لە ژێر ناونیشانی پەرە پێدانی راگەیاندنی کوردی . سایت و رۆژنامەی لڤین ناتوانێت بەردەوام بێت لە ژێر پەردەی بێ لایەنی رووی راستەقینەی دادەماڵدرێت دەردەکەوێت کە کاری ئەم دەزگایە تەنیا و تەنیا چاسووسی کردنە بۆ ئیتلاعات ، بۆیە رۆژنامەی لڤین کە رۆژنامەیەکی پر خوێنەر بوو دەگەرێتەوە بۆ خاڵی سفر .
لەدووای نەخۆشکەوتنی تالەبانی و دوورکەوتنەوەی لە کاییەی سیاسی میرە بەدوای دەرچەیەکی تر دەگەرێت بۆ ئەمەش رووی کردە دەرگای لاھووری شێخ جەنگی .
لەلایەکی ترەوە نزیکی لاھور تالەبانی لە ئێرانیەکانەوە کاری میرە ئاسان تر بوو بەسانایی دەرگای لاھور تالەبانی بەرووی میرە کرایەوە ،تووانی لە ژێر چەتری لاھور تالەبانی جاودێرێکی تەواو بێت بەسەر زۆنی سەوز
کاری ئەحمەد میرە لە لای لاھور تالەبانی و ئێرانیەکان بەکارھێنانی قەلەمەکەیەتی بۆ ناشرین کردن بەرەی دژ بەئێران و بەقەوەت کردنی دەستی ئێران لە کوردستان .
لەمێژووی کوردایەتی نەتەوەکەمان ھەموو کاتێک خۆ فرۆشەکان بەئاسانی کراون و بوونەتە دەستی ئەمن و مخابراتی ئیقلیمی بۆ تێکدانی کۆمەڵگای کوردی و تێکدانی بەرەی نشتیمانی
میرە بە ھەمان چۆر بەردەوامە کاری بە ئاسانی تەواو نابێت وە نانی میرە و نموونەکانی میرە لەوەدایە لە ھیچ کات و زەمەنێکە بەری نشتیمانی دروست نەبێت لەناو زۆنێکی لێڵدا گێرە بکەن و بخولێنەوە کاوێژی راگەیاندنیان بەردەوام بێت.