لە دوای دروستکردنی کیشەیەک بۆ دکتۆر نەجمەدین کەریم لە لایەن گروپی خیانەتی ٢٦ی ئۆکتۆبەرەوە و بەسەر پەرشتی ئاراس جەنگی بەھاوکاری ھێزەکانی حزباللە ی لوبنان و ھێزەکانی حەشدی شەعبی تا بە بەندکراوی بیگەرێنەوە شاری بەغداد بە ڵام ھەموو ھەوڵەکانیان شکستیان ھێنا کە ئەمەش وەک پەیامێکی جەگر بربوو بۆ ماڵی شێخ جەنگی کە دەستگیکردنی دکتۆر نەجمەدین کەریم یان یاری کردنی بە جارەنوسیەوە لە ئاستی بنەماڵەی کەسانی ماڵی شێخ جەنگی و گروپی خیانەت کاری ١٦ی ئۆکتۆبەر نیە و لەوان زۆر گەورەترە ,
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە کە وەک و دکتۆر نەجمەدین کەریم خۆی لە جاپێکەوتنەکانی رایگەیاندبوو کە ئەمریکیەکان بە تەواوی لەسەر خەت بوونە تا ئەو دۆسیەی یەکلای بکەنەوە کە دۆسیەکی سیاسیەو ھیجی تر راستیەکی تر بۆ ھەموو نەیارەکانی دکتۆر نەجمەدین کەریم ئاشکرا کرد کە ئەمریکیەکان پشتوانی لێدەکەن ,
ئاراس جەنگی لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە ھاوکاری ئیتلاعاتی ئیران لە شاری کەرکوک پیلانی تیرۆر کردنی دکتۆر نەجمەدین کەریم دارشتبوو کە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە پوجەڵکرایەوە ئەم جارەش بە ھەمان ئاوازی شکتی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پیلانەکەی شکتی ھێنا نەی توانی بە ھەموو ھێزی بنەماڵەی و جاسوی بۆ ھێزەکانی ناوخۆی و دەرەکی پیلانەکەی سەر بگرێت ,
بۆ ئەوەی دۆسیەکەی نەجمەدین کەریم بە ئاراستەیەکی تر بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکوک روونبکرێتەوە ماڵی شێخ جەنگی بوجەیەکی تایبەتیان سەرف کردووە بۆ راگەیاندنەکان تالەو رێگەیەوە پیلانەکەی خۆیان بشارنەوە و دۆسیەکە بۆ خەڵک بە دۆسیە گەندەڵی بەڵاوبکەنەوە میدیکانی یەکێتی لەم ماوەیە زۆرترین ھەواڵی بێ بنەمایان لەسەر دۆسیەکەی دکتۆر نەجمەدین کەریم بەڵاوکردوتەوە
لە پرسی لە دەست دانی کەرکوک و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکێتی لە کەرکوک تاوان باری یەکەمە کە ھەموو کیشەکانی بۆ رێکەوێتنکی جەند بەرپرسێکی یەکێتی و حکومەتی عێراق و حەشدی شەبعی دەگەرێتەوە کە ئەم بارودۆخەی بەسەر کەرکوکیەکان ھێناوە بەڵام بۆ خۆ دروورخستنەوە لەو بەرپرسیارێتیە بەردەوام دەیانەوێت کەرکوکیەکان بە بیرکردنەوەی ھەڵە بەرن