ژین کەرکوکی
لاھور جەنگی تالەبانی بەرێوبەری گشتی دەزگای دژە تیرۆر لە لێدوانێکی بۆ دەزگای ئاژانس کە دەزگایەکی راگەیاندنی سێبەری خۆیەتی دەرگای لەسەر راستیەکان داخستووەو جەند دەرگایەکی کردۆتەوە کە دوورن لە راستی ، ھەوڵدەدات راگشتی کوردستان بەتایبەتی سنووری سلێمانی کەرکوک بگۆرێت و تووشی سەرلێشێوان بیرجوونەوەبکات ،
لەبەشێکی لێدوانەی دا رایگەیاندووە کە جیتر قەبووڵی ناکات سلێمانی فەرامۆش بکرێت کە لە چوار ساڵی رابردوو کرابوو ،
لێرەدا ھاولاتیان دەڵێن ئایە گەر جوار ساڵی رابردوو غەدر لە سلێمانی و ناوجەکانی تر کرابوو کاک لاھور و حزبەکەی لاھور جەنگی بۆ قبوولی کرد , یان کوری تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حوکمەتی کوردستان بوە چۆن ئەو غەدرەی قبووڵ کردووە ؟ یان ئەو غەدرەی لاھور تاڵەبانی باسی دەکات خۆیان کردوویانەو کۆمپانیاکانی یەکێتی و باڵ و پۆپەکانی یەکێتی بووە پشکی سلێمانیان خواردووە و کاریان بۆ نەکردووە ، ئایە کێ تەقەی لە رێپێوانەکان دەکرد لە رانیەو قلادزی یاخود کێ بوون جاودێرانی سیاسی و چالاکوانی بواری مەدنیان دەرفاند ؟ ئایە ئەوە ھێزی دەمامکدارەکانی کێ بوو شاری سلێمانی لە شارێکی پایتەختی رۆشنبیری گۆری بۆ شارێکی دارماو و پر کێشمەکێشمی سیاسی و تەقە و تۆقی باڵەکانی حزب و تێکدانی ئارامی و رفاندن و کوشتن ؟؟ یاخود کامە گروپی کۆمپانیا لە سلێمانی کاردەکان کەسەر بە ئێوەنەبن ئایە ئەمانە کێن گروپی کۆمانیاکانی نۆکان و قەیوان و سەنگاو و بازیان و گوێژەو تاوەر و جەلال و دەیانی تر ؟؟
لە بەشێکی تردا لاھور جەنگی باسی کەرکوک و ئیدارەی پێشووی کەرکوک دەکات !لێردا وا لێکدانەوەی بۆ دەکرێت لاھور تالەبانی یاخود بێ ئاگابووە یان رابردووی بیرجۆتەوە یان دەیەوێت بەلێدوانی شێواو خۆی بەدوور بخات لە راستیەکان
جونکە ئیدارەی پێشووی کەرکوک ھاولاتیانی ئەو شارە راستیەکان دەزانن وە ئەوانیش گەواھیدەری ئەو راستیەن جی بۆ کەرکوک کراوە وە ئەوان مافی لێدوانیان ھەیە لەسەر کەرکوک نەک کەسانێکی دوور لە کەرکوک وە بەھەموو جۆرێک بوونەتە بەلایەک بۆ کەرکوک و کەرکوکیەکان ،
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کەرکوک و کەرکوکیەکان دەزانن کێ بە ھێزی مافیاگەرێتی زەوی زاری داگیردەکرت و دەیفرۆشت وە کێ بوون ئەوانەی بەناوی شەری داعشەوە دەیان گروپی چەتە و رێگریان دروست کردبوو بۆ سەرانە وەرگرتن و دزینی مولک و ماڵی ھاولاتیان بگرە بۆ دزینی مولکی حوکمەتیش! کێ بوون ئەوانەی بەھێزی دەمامکدار رۆژانە دەیان تەنکەرە نەووتیان بە قاجاخ و دەدزی لە بیرەنەوتەکانی دەوروبەری کەرکوک ! ئایە کێ بوون ئەوانەی خاوەن ھێزی جەکدار و ھێزی رەنگاو رەنگ بوون بەناوی یەکێتی یەوە دەیان کاری خراپە و نابەجێ یان دەکرد ھەموو ھەولێکیان خستبووە گەر بۆ ئەوەی روویەکی ناشرین بۆ ئیدارەی کەرکوک دروست بکەن ؟ ئەمانە بوون کارەساتیان بەسەر کەرکوک ھێنا یاخود ئیدارەی پێشوو کە ئەم کارانەی لای خوارەوەی ێەنجام دابوو :
لە ئیدارەکەی پێشووی کــــەرکــــوک کە دکتــــۆر نەجـــــمـەدیـــن کەریـــــــــم پـــارێـــزگــار بـــوو:
١- بەشێکی زۆری زیادەرۆی شاری کەرکوکی لادراو کە لەلایەن حزبەوە کرابوون بۆ مەبەستی بازرگانی .
٢- دەیان بەرزە پردی بۆ ناو شارو دەرەوەی شار دروست کرد کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی ھاولاتیان دروست کرد جەنجاڵی و قەروبالغی سەر شەقامەکان کەمکردەوە وەک بەرزە پردی شەھید عەلی عەسکەری و پردی شەھیدان و پردی چوار و پردی ئازادی و دبس و پردی شەھید شێرکۆ کەئەمانە پردی ستراجی بوون لە کەرکوک دروست کران.
٣- لە بورای کارەبادا کەرکوک یەکەم شاری عێراق بوو کارەبای کەرکوک زیاتر لە ٢٢ کاتژمێر بوو وە لە رۆژانی ھاویندا ٢٤ کاتژمێر بوو.
٤- لە رووی کشتوکاڵ و دابیکردنی پێداویستیەکانی لەسەر ئاستی عێراق کەرکوک یەکەم پارێزگا بوو .
٥- لەسەر داھاتی پترۆ دۆلار توانی زیاتر لە ٥ ھەزار ھاولاتی دابمەزرێنێت.
٦- زیاتر لە ١٧٠٠ فەرمانبەر لەسەر میلاکی حوکمەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراند بەشێوەیەکی ھەتایی.
٧- لە ئیدارەی دکتۆر نەجمەدین مەلەفی ئەمنی کەرکوک لە ژێر دەسەلاتی پۆلیسی ناوخۆ بوو وە دەزگائەمنیەکانی کوردستان لە کەرکوک بوونیان ھەبوو .
٨- توانی ١٢٠ قوتابخانەو خوێندنگەی تازەی سەردەمیانە کە پێکھاتبوون لە شەش پۆڵی و دووانزە پۆڵی و ھەژدە پۆڵی دروست بکات.
٩- لە کەرتی تەندروستیدا توندرا زیاتر لە ٥٢ نەخۆشخانەو پەیمانگای تەندروستی لە ناو شاری کەرکوک و دەوروبەری دروست بکات وەدابینکردنی پێداویستیەکانی نەخۆشخانەکان لەرووی دەرمان و ئامێرەتەندروستیەکان.
١٠- دروست کردن و جاکردنی رێگاوبان کە زیاتر لە ١٨٠٠ کیلۆ مەتر قیرتاو کراوە .
١١- دروست کردنی بینای رەگەزنامە و پاسەپۆرتی بەشێوەیەکی سەردەمیانە.
١٢- دروست کردنی بینای پارێزگاری کەرکوک.
١٣- دروست کردنی ٥٦٠ خانوو لە ناوجەی دۆمیس و شۆراو بۆ کەسانی کەم دەرامەت و وارسی شەھیدانی پێشمەرگە.
١٤-دروستکردنی رێگای حەولی کە ھەرسی شار پێکەوە دەبەستێتەوە ( بەغداد و سلێمانی و ھەولێر).کە لە رۆژئاوای باشووری کەرکوکەوە دەست پێدەکات بۆ رۆژھەلاتی باکوری کەرکوک .
١٥- بۆ رێگری کردن لە تەعریب تەرکیب سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ کرابووە پێوەر بۆ دامەزراندن و مولک بەناو کردن .
١٦- رێگەنەدان بە گواستنەوەی فۆرمی خۆراک و نفوس لە ناوچەکانی باشووری عێراق بۆ کەرکوک.
١٧-راکێشانی ئاو بۆ سەرجەم ناوجەکانی کەرکوک رزگارکردنی ھاولاتیان لە کەم ئاوی .
١٨- دروست کردنی گەورەترین سەدی ئاو لە ناوچەی کۆچەک .
١٩- دامەزراندن لە فەرمانگەکان بەشێوەی رێژەی دانشتووان بوو کە ٦٠٪ بۆ کورد و ٢٠٪ بۆ عەرەب و ١٥٪ بۆ تورکمان و ٥٪ بۆ کەمینەکان .
٢٠- ھێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکوک بە شێوەیەکی باش لە ژێر دەستی حزبی دەرکرد و کۆتای بە بەشێک لە پشک پشکێنە ھێنا و سیتەمی کەسی شاو بۆ شوێنی شیاوی پەیرەوی کرد کە بێ جیاوایز لە نێوان نەتەوەکان .
٢١- سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوکی دروست کرد .
٢٢- بڕیاری گۆرینی فرۆکەخانەی شاری کەرکوکی دەرکرد لە سەربازیەوە بۆ مەدەنی .
٢٣ - ریکخستن و دیزاینکردنی خاسەی کەرکوک بەشێوازێکی جوان و مۆدێرن لەگەڵ دروستکردنی بەستەلەک بۆ رێرەوی ئاوی خاسە.
٢٤-دروست کردنی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەروێلەیی لە کەرکوک وە ٢٠٠ قەروێلەیی بۆ شارۆچکەی حەویجە.
٢٥- پێدوایستیەکانی لادێ و گوندەکانی دابینکرد لە رووی خوێندنگا و بنکەی تەندروستی و ئاو و کارەبا و رێگاوبان .
٢٦- کۆمسیۆنی دەستپاکی کەرکوک و دادگای کەرکوکی سەرپشت کرد و لە دەستی حزب دووری خستنەوە.
٢٧-گواستنەوەی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەناو شار بۆ دەرەوەی شار .
٢٨-دروست کردنی دەیان باخچە و پارک لەناو شاری کەرکوک .
٢٩-دانانی ستوونی روونکای بۆ سەرجەم شەقامەکانی کەرکوک .
٣٠-سەوزکردنی زۆربەی شۆستەکانی کەرکوک .
٣١-دابینکردنی بانزین و گازوایل بۆ سەرجەم شاری کەرکوک و دەوروبەری.
٣٢-گواستنەوەی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆ بۆ دەروەی شار .
٣٣-کۆنکرێت کردن و قیرتاو کردنی سەرجەم کۆلانەکانی گەرەکاکانی شاری کەرکوک بە بێ جیاوازی سنووری شارەوانی .
٣٤-دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکان بۆ گەرەکە تجاوزە کوردنشینەکان .
٣٥-رێگری کردن لەسەرچەم بریارەکانی بەغدا ئەوانەی دژ بەشاری کەرکوک بوون و جێ بەجێ نەکردنی .
٣٦- بەرەسمی کردنی بەرزکردنەوەی ئالای کوردستان لە کەرکوک کە بووە رۆژێکی مێژوویی.
٣٧-بەشداری کردنی کەرکوک کە ریفراندۆم کە بەلگەیەک بوو بۆ ھەموو جیھان کەرکوک خاکت کوردستانە و لەگەڵ کوردستانە.
٣٨-دروسکردنی بینای بەرێوبەرایەتی کارەبای کەرکوک .
٣٩-پاکردنەوەی کۆلان و شەقامەکان و بازارەکان .
٤٠- دروست کردنی دەیان بالەخانی بازرگانی و مۆڵ .
٤١-دروستکردنی کۆمەلگای نیشتەجێ بوونی وەبەرھێنان وەک نور ستی و گاردن ستی و زۆری تر .
٤٢-دروست کردنی دەیان بازار وەک سووق عەسری و کەرکوک مۆڵ و دەیان پرژەی تری وەبەرھێنان لەبواری جێ بەجێکردنن.
٤٣-کەمکردنەوەی رۆتین و کارئاسانی کردن بۆ ھاولاتیان لەدام و دەزگا فەرمیەکانی حوکمەت.
٤٤-ھاوکاری کردنی ماددی خوێندنی کوردی کە مانگانە بری یەک ملیۆن دۆلار وەک موکافەئە دەدایە سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی .
٤٥-بەشداری کردنی سەرجەم ھێزەئەمنیەکانی کوردستان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگا.
٤٦-قیرتاو کردن و دووساید کردنی سەرجەم رێگاکانی دەروەی شار وەک کەرکوک و شوان-کەرکوک وداقوق -کەرکوک و دبس-کەرکوک و پردێ - کەرکوک و جەمجەماڵ .
ئەمانە بەشێکن لەو کارانەی لەکاتی ئیدارەی پێشووی کەرکوک ئەنجام دراون .
ئایە دەبێت ئەم کارانە کارەساتبن بۆ کەرکوک و کەرکوکیەکان یاخود ئەو کارانەی بەناو حزبەوە دەکرا کە تەعداکردن و رفاندن و دەیان کاری تری قێزەوەن .
یاخود ئەگەر ریفراندۆم بەکارەسات دەزانن کە نەجمەدین کەریم لەشاری کەرکوک ئەنجامی دا ! ئەوە لێرەدا چەند راستیەک ھەیە ھەموو کۆمەلانی خەلکی کوردستان و کەرکوک دەیزانن کە جۆن کراو بۆجی کرا.
لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وە دواتر لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی داواکرا کە بەبەشداری کردنی کەرکوک و ناوجە داگیرکراوەکان پاڵپشتی ریفراندۆم ئەکەین ؟؟ دواتر لە بەلاغی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی و بەیان نامەی مەکتەبی رێکخستن داوایانکرد کە دەبێت کەرکوک و سەرجەم ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم بەشداری ریفراندۆم بکەن . وە خودی کەسی لاھور جەنگی لە کۆبونەوەی فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە لە ھۆڵی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی حەفتا داوای کرد بە بێ کەرکوک نابێت ریفراندۆم ئەنجام بدرێت . یان ئەو رەسم ڤیدیۆیانەی خۆیانیان بیرجووەوە کە بەلاویان دەکردەوە بە پەنجە مۆرکراوی لە دەنگدانی ریفراندۆم دەھاتنە دەرەوە دەیانووت ئەمە خۆشترین رۆژی ژیانیانە ؟؟یان کە کەرکوک کوردستان نیە کەواتە بۆجی ھەزاران رۆڵەی پێشمەرگەتان بە دروشمە ناراستەکانتان کردە قوربانی و خوێنی خۆیان لەو پێناوە رشت ؟ یان ئەمەش ھەر بۆ بازرگانی نەوت و داھاتی کەرکوک و سەفەقاتی سیاسی بوو ؟
لێرەدا کۆمەلانی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان و کوردستان بە گەشتی لە رووی راستەقینەی پارتەسیاسیەکان تێ گەیشتوون وە لەو کەسانەش تێ گەیشتوون ھەمووکاتێک نان بەوە پەیدادەکەن راستیەکان بشێوێنن و پەردە بەرووی خۆیان دابدەن و نائارامی کۆمەلایەتی و سیاسی دروست بکەن.
ھەموومان ئەو راستیە دەزانین کە ھاولاتیان چگە لە دابینکردنی خزمەت گوزاری ئاو و کارەباو رێگاوبان و خوێندنگە و نەخۆشخانە و پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان ھیجی تری ناوێت بەلکو ئەوانە کەسانی ترن کە بەدوای داگیرکردنی قووتی خەلک و بردنی سەروماڵی ھاولاتی و سامانی کوردستانن وە لە شاشەی تی ڤی یەکانەوە دەردەکەون بە قیرە قیر و ھاش و ھوش دەیانەوێت خۆیان لەپێش جاوی ھاولاتی بگۆرن .