سیروان کوێخا نەجم لە سیخورێکی پاراستنی پاریتەوە بۆ ئەندامی سەرکردایەتی
ژین کەرکوکی
ماوەی سێ مانگ پێش گۆنگرەی یەکێتی ھەواڵی دەستگیرکردنی سیروان کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەڵاو کرایەوە و ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری راگەیاندراوێکی بەڵاوکردەوە کە جەندین تومەتی ئاراستەی سیروان کوێخا نەجم کرد وە بەشێک لەو کیشانە بەھۆی پەیوەندی خراپی نێوان ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی و سیروان کوێخا نەجم بوو کە ناکۆکیەکانیان گەیشتە لوتکە , ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سیروان کوێخا نەجم ئەکرا تۆمەتی سیخوری کردن بۆ پاراستن و ھێنانی ژنی دووەم و ناکۆکی نێوان سیروان کوێخا نەجم و بنەماڵەیەکی شەھیدی یەکێتی کە پەیوەندی ھەبووە بە ژنی دووەمی ناوبراوە ,
وە لە دوای دەستگیرکدرنی ناوبرا بۆ زیاتر لە ٢٠ رۆژ دواتر ئازاد کرا
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە ھەفتەیەک پێش گۆنگرە سیروان کوێخا نەجم بەژداری کردنی خۆی لە گۆنگرە راگەیاند وە لە گۆنگرە لە سەر بازگەی کەرکوک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و بووە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ,
بە بێ کۆتای ھێنان ئەو دۆسیە لە دادگا یان لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە دۆسیەکەی سیروان کوێخا نەجم داخرا.
|