راپۆرت و لێکۆڵینەوە
ئەحمەد میرە رێگە خۆشکەر بۆ تیرۆر کردنی سۆرانی مامە حمە و دکتۆر عبدالستار تاھر
بيشه نك شوانى

لە شاری کەرکوک رۆژنامەنوس سۆرانی  مامە حمە و  مامۆستای زانکۆ عبدالستار تاھر  بەھۆی رەخنە و بابەتەکانیانەوە لە لە لایەن دەزگای لیڤینی ئەحمە  میرە نزیک لە دەزگایەکی ھەواڵگری کوردی ھەردوکیانی پەلکێشی مەرگ کرد  ,

 سۆزانیەکانی کەرکوک نانونیشانی  مەرگی نوسراوەکەی سورانی مامە حمە بوو  کە دەستی بۆ  جەند مەلەفی ترسناکی بەرپرسانی شاری کەرکوک برد  کە بەھاوکاری  دەزگای لیڤین  توانی ئەو بابەتانە بەشێکی  بۆ رای خەڵکی ئاشکرا بکات  ئەو بەرپرسانە بەتەواو تورە بکات بەتایبەتی بەرپرسانی پارتی  لە شارەکە   دەست بردن بۆ ئەو مەلەفە نھینیانە لە لایەن رۆژنامەنوسێکی ئاساییەوە شتێکی  ئاسان نیە  بەڵام دەزگای لیڤین کە  پشتوانی  ھەواڵگری ئەکرا لە لایەن دەزگایەکی کوردیەوە توانی سۆرانی مامە حمە  دەست بگەیەنێتە بە سەرجاوە زۆر نھێنیەکان  کە ئەمەش لێکدانەوەی  جیای بۆ ئەکرێت بەتایبەتی   راکێشانی نوسەر بوو  بۆ ناو یاریەک کە بێ ئەوەی خۆی بیر لە دەر ئەنجامەکەی بکاتەوە  

ململانی لەگەڵ ژیان و عمری پیرە مەرێکم ماوە ئەم کوژن با بم کوژن  ئەو نوسراوەی دکتۆر عبدالستار بوو کە خۆی پەلکیشی  مردن کرد وێنەکە بەتەواوی گەورە بکەینەوە لە دۆسیەی تیرۆر کردنەکەی  ماوەی مانگێک نوسینی تایبەتی لە لڤین بەڵاو ئەکرایەوە  بە تایبەتی کۆتا نوسینی  عومری پیرە مەڕێکم ماوە ئەم کوژن بابم کوژن کە ھەردوو  حزب پارتی و یەکێتی تورە کرد کە لیڤین بە شێوەیەکی پیلان بۆ داریژراو توانی ئامانجەکانی خۆی لە رێگەی دکتۆر عبدالستارەوە بپێکێت بێ ئەوەی نوسەر  نیھنی پشتی پەردەکانەوە ببینێت  کە خۆی خستۆتە نیوان ج یاریەکی ئاگرینەوە بەرگی یەکەمی لاپەری لیفین  لە نوسراوەکانی بە شێوەیەکی  جوان دایان دەرشت تا بتوانن ئەو ئامانجەی ھەیانە بەجوانی بیپێکن   

ئەگەر ھەردوو دۆسیەکەش بەیەکتریەوە  گرێ بدەین  ھەردووکیان بەیەک بەرنامە ھاتونەتە ناو یاری تیرۆر کردنەکەیانەوە  لە دۆسیەی تیرۆر کردنەکەشیان  پەنجە بۆ پارتی دیمکوراتی کوردستان درێژ ئەکرێت ئەمەش بەھۆی بەلاوکراوەکانی لڤینەوە یە بەڵام ئەگەر پشت بەستوو بە زانیاری ھەواڵگری شیکاری بۆ ئەو دوو دۆسیە بکرێت  جەندین شیکاری لە خۆی ھەڵدەگرێت ئەوانیش بریتیە لەوانە :

١- تیرۆر کردنی سۆرانی مامە حمە  و دکتۆر عبدالستار تاھر  لە لایەن یەکێتیەوە پیلان دارێژرابو بووە  لە رێگەی لیڤینەوە تا  پارتی تورە بکات و  ئەو دوو  کەسایەتیەی شاری کەرکوک تیرۆر بکات روداوەکان بێ ئەوەی یەکێتی خۆی بەرپرسیار بێت پارتی بکاتە ناو یاریەکەوە بەسەریان بشکێتەوە 

٢- لە دەسەڵاتی حکوم رانی شاری کەرکوک یەکێتی باڵادەست بووە لە سەر دەمی ئەو تیرۆر کردانانە دا  کە بێ رەزامەند یەکێتی پارتی نایتوانی لەناو شاری کەرکوک پرۆسیەکی ھەواڵگری تیرۆرکردنی ئەنجام بدات 

٣- بێزاری یەکێتی  لەو دوو کەسایەتیە کە خاوەنی جەندین مەلەفی نیھنی بەرپرسەکانی شاری کەرکوک بونە بەتایبەتی عبدالستار تاھر کە خاوەنی مێژویەک بووە لە رابردووی بەرپرسەکان  بۆ ئەوەی یەکێتی  سەری خۆی نەیەشێنێ لەم دۆسیەدا لە رێگەی لیڤینەوە  توانیویەتی  پارتی تورەبکات و پرۆسەی تیرۆر کردنەکەی جێ بەجێ بکات بێ ئەویە خۆی بەرپرسیار بێت 

٤- لەکاتی تیرۆر کردنی ھەردوو کەسایەتیەکە یەکێتی بە توندی ھاتنە سەر خەت  لە دۆسیەی تیرۆر کردنی سۆرانی مامە حمە کۆسرەت ڕەسوڵ ھاتە سەر خەت و بەڵێنی بە کەس و کاری دا کە تاوانباران دەستگیر بکات وە لە تیرۆر کردنی عبدالستار تاھر شریف دەزگای زانیاری یەکێتی سەردانی کەسە نزیکەکانی ناوبرای کردووە  بەڵێنی داوە پێیان کە بکوژان دەستگیر بکەن بەڵام  ھیج لەو بەڵێنانە جێ بەجی نەکراوە 

٥- بێ دەنگی لیڤین لە دۆسیەکە ھێندەتی تر روداوی تیرۆرکردنەکەی  قوڵتر کردۆتەوە کە ئەوەی ئەم دوو کەسایەتیە لە لڤین نوسیویانە بە بەرنامە دارێژاو بووە 



ئەگەر سەیرێکی ھەموو  تیرۆ کردنە رۆژنامەوانیەکان بکەین زۆریان کاریان بۆ لڤین کردووە بێ ئەوەی لڤین بتوانێت  نێھنی پشتی تیرۆر کردنەکەیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات کە ئمەش  لەوە نزیکمان ئەکاتەوە کە  لە پشتی لڤینەوە دەزگایەکی ھەواڵگری  توانیویەتی  لڤین بکاتە مەرگی رۆژنامەنوسیەکان بێ ئەوەی  ھیج لە دۆسیەکان ئاشکرا بکرێت .

1377 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/25/2020 7:08:54 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ