جیهان
مەلا کرێکار رادەستی ئیتاڵیا کرا
ژین کەرکوکی
ئاژانسی فەرمی ئانسای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی نەرویچ (فەرج ئەحمەد نەجمەدین) ناسراو بە مەلا کرێکاری رادەستی ھێزی کارابینێری ئیتاڵیا کردووە.

ناوبراو سزای زیندانیکردنی بەسەردا دراوە، بە تۆمەتی تێکەڵی بە داعش و تێکەڵبوونی بە کاری تێرۆریستی نێودەڵەتی.

بەیانی ئەمڕۆ لەڕێی فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی رۆماوە رادەستکردنەکە ئەنجامدراوە و براوە بۆ زیندانی ریبیبیە کە تایبەتە بە زیندانیکردنی تایبەت.

پێشتر حکومەتی نەرویج چەند جارێک ھەوڵیداوە، مەلا کرێکار لە وڵاتەکەی دووربخاتەوە، بەڵام مەلا کرێکار رەتیدەکردەوە ئەو وڵاتە بەجێ بھێڵێت و جارێکی دیکە بۆ عێراق بگەڕێتەوە
1848 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/26/2020 2:48:57 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
12
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ