بيشه نك شوانى
لە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە شاری کەرکوک بە تەواوی جەکدارانی داعش جم وجۆڵەکانیان لەو شارە بە شێوەیەکی ئاشکرا زیادی کردووە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو دا جوار ھیرشی جەکداریان ئەنجام داوە کە سی لە ھیرشەکان لە دەرەوەی ناو شاری کەرکوک و ئەوەی تریشان لەناو شاری کەرکوک بووە ,
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە تا ئیستا حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق رێک نەکەوتونە لەسەر رەوشی ئەمنی شاری کەرکوک کە جۆن ئەو مەترسیە لە سەر شاری کەرکوک نەھێڵن ,
لە دۆسیەی پێکھینانی حکومەتی عێراق کورد داوای گەرانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی بۆ شاری کەرکوک نەکردووە حکومەتی عێراقیش سورە لەسەر ئەوەی رەوشەکە دەتوانێت کۆنترۆڵ بکات رێگە نادات پرسی گەرانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵاوی پێکھینانی حکومەتی نوێی عێراق بکرێت
بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە تا ئیستا ھیج بەرپرسێکی کورد ئەو مەترسیانەی لە شاری کەرکوک ھەیە روونبکاتەوە و کاری لەسەری بکرێت تا ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە شاری کەرکوک دروست بووە جارەسەربکرێت
لە ئیستادا دانیشتوانی شاری کەرکوک توشی دڵە راوکیەکی زۆر ھاتونە بەھۆی ئەو ھیرشانەی جەکدارەکانی داعشەوە کە لە کۆتا ھیرشیان لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەنجام داوە و جوار سەربازی ھەواڵگری ھێزەکانی عێراقیان رفاند کە ئەم ھیرشەش پەیامێک بوو بۆ حکومەتی عێراق و دانیشتوانی شاری کەرکوک کە جەکدارەکانی داعش توانای ھەموو ھێرشێکیان ھەیە لە سنوری کەرکوک