وەرتێ ئەو کیشەیەی زۆر لە یەکێتی و پارتی و پەکەکە گەورەترە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێرانە
ژین کەرکوکی
وەرتێ ئەو کیشەیەی زۆر لە یەکێتی و پارتی و پەکەکە گەورەترە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێرانە
زینی وەرتی ئەو شوێنەی لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەشێکی خاکی عێراق و جێگرکردنی سوپاکەی لە ھەولێر وەرتێ بووە شوێنی ململانێی دەوڵەتەکان و حزبە کوردیەکان یەکێتی و پەکەکە بە دڵی ئێران جوڵەیان کردووە ئەمریکاش حکومەتی ھەرێمی ئاگادر کردۆتەوە کە دەبێت ھێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەو شوێنە جێگیر بکرێت , لەم دۆسیەی ئەمریکیەکان راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کردووە کۆتای بەیاننامەی یەکێتیش دوای ئاگادار کردنەویە یەکێتی ھات لە لایەن ئەمریکاوە بۆیە یەکێتی داویا لە سەرۆکی ھەرێم کرد فەرمانی کشانەوە بە ھەموو ھێزەکان بدات
ئەوەی حەفتەیەکە لەسەر ناوچەی زینی وەرتێ دەیبیستیت کە گوایە ململانێی حیزبی نێوان یەکێتی و پارتی بێت و لەولاشەوە پەکەکەی وەک خوێ ئەکەی بە سەردا، ھیچ وا نییە، ھەرچییان پێوتوویت، کەسابەتێکی ئیعلامییە باسەکە لە دەرەوەی ھەموو جەدەلێکی حیزبی و لاوەکی نێوان پارتی و یەکێتییە.ئەڵبەت سەرەتا لاھووری شێخ جەنگیش نەیدەزانی دەکەوێتە چ ھەڵەیەکەوە. بەڵام لە نیوەیدا خۆی قوتار کرد.
بۆ ئەوەی بە باشی کێشەکە تێ بگەیت و چیتر ھیچی تری لە بارەوە نەخوێنیتەوە، فەرموون بزانن ماوەی ڕابردوو ئەمەریکا لە کەرکووک و تاجی و گیارە و عەببانیە و بەغداد و زۆربەی شوێنەکانی تری عێراق کشایەوە. ترسی گەورەی ئێران لە سەربازگە و فڕۆکەخانەی ھەولێر و ھەریرە کە سیستەمی پاتریۆتی لێیە، زینی وەرتێی کرد بە یەکەم و گرنگترین ھەواڵی ئەم ھەفتەیەی کوردستان!
ئێوە دەزانن ھەموو ئەو ھێزانەی ئەمەریکا لە عێراق کشانەوە، خرانە سەر ھێزەکانی تری ئەمەریکا لە ھەولێر. ئەوەشتان بیست کە سیستمی پاتریۆتی ئەمەریکی لە ھەولێر جێگیر کراوە.
زینی وەرتێ، لە ڕووی ئابوورییەوە، لەسفری سوودەکاندایە.(٣٦)کیلۆمەتر لە ڕەواندوز و(٣٠) کیلۆمەتریش لە ڕانییەوە دوورە. سەربازگەی ھەریر!
ئەوەی دەیەوێت ھەموو ھاوڕێ و ھاوپەیمانەکانی ئێران لە زینی وەرتێ دوورکەونەوە، پارتی نییە، ئەمەریکایە. وەرتێ لە ڕووی سەربازییەوە، زاڵە بە سەر سەربازگەی ھەریردا. لە ڕووی ھێرشی ھەواییەوە، زینی وەرتێ شوێنێکی گونجاوە بۆ کوتینی فڕۆکەخانەی سەربازیی ھەریر لە لایەن چەکە سوکەکانی ئێرانەوە. واتە با پاتریۆتیش ھەبێت، بەڵام پاتریۆت بۆ موشەکە زیرەکەکان بە کار دێت، بەس ئەگەر زینی وەرتێ لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندا بێت، ئەو کاتە دەتوانرێت تەنانەت بە چەکی سووکیش ھێرش بکاتە سەر ئەمەریکا. ئەمە نابێت ڕوو بدات. حەتمەن نابێت! ئەو چەکانەی سیستمە ڕادارییەکان نایان خوێنێتەوە، ئەوانەن کە لە ئاستێکی نزمی ھەواییەوە ھەڵدەدرێن. ئێران گەر لە ترسی پاتریۆت، شەھاب و ئەژدەری نەگاتە ھەریر، تۆپ و ڕاجیمەی دەگات. گەر ئەمەش نەبێت، مەترسییەکانی تری دەگەن!
پێشتر ئەمەریکا حکومەتی ھەرێمی لە وەھا مەترسییەک ئاگادار کردبووەوە. حکومەتیش شکۆ و شەھامەتی خۆی ھەیە، دەبێت شوێنێکی بچوکی وەکو وەرتێی پێ کۆنترۆڵ بکرێت. کاتێکیش ویستی ئەمە بکات، ھێزەکانی تر وەکو بابەتێکی حیزبی لێکیان دایەوە و کەوتنە ھێرشی ئیعلامی و تاقم و تفەنگ بەستن، بە بێ ئەوەی بزانن ئەمە خواستی ئەمەریکایە و لادان لێی مەترسییە!
لە سەرەتای گرفتەکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئازار، بە فەرمانی لاھووری شێخ جەنگی، ھێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانی بەرە و ناوچەی زینی وەرتێ جوڵێنران. ھەر دەست بەجێ ھەر یەکە لە دەیڤد کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق - نوسینگەی ڕۆژھەڵاتی نزیک و جۆوی ھود جێگری یەکەمی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییان بە لاھوری شێخ جەنگییەوە کرد و ھێزەکەیان لە ڕانییە پێ ڕاگرت. سەرەتا لاھوری شێخ جەنگی نەیزانی کەوتووەتە چ ھەڵەیەکەوە، بۆیە کە تێگەیشت، بە پەلە وەک ھاوسەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی بە حیزبەکەی کرد و بە شێوەیەکی دیپلۆماسی و سیاسییانە، خۆی لە بابەتەکە دوورخستەوە و چارەسەری دۆسییەکەی سپارد بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان. ئیدی لێرەوە زینی وەرتێ بەرەو خامۆشییەکەی پێشووی کەوتە ڕێ. ئەمە شەڕی یەکێتی و پارتی نییە، ھەر کەسێک لە نێو ئەم تەنکاوەوە مەلە بکات و تەفسیراتی حیزبی ھەڵداتە بازاڕەوە، جگە لە کاسبی و کەسابەتێکی خێرا، ھیچی تری مەبەست نییە.
ھێزە ھاوبەشەکانی پێشمەرگە کە بڕیار دراوە بۆ ئەوێ ببرێن، ڕاھێنراوی امریکان. بۆیە بە ڕاسپاردەی سەرۆکی ھەرێم و تێگەشتنی سەرۆکی حکومەت و وەزیری پێشمەرگە، بڕیار درا ئەو ھێزانە ببرێنە ناوچەکەوە. پاشان بە دوایدا ئێران کارتی پەکەکەی جوڵاند و گوشارەکانیشی لەسەر یەکێتی زۆرتر کرد، بەڵام لاھووری شێخ جەنگی ملی بۆ نەدان، گەر ئەوەی کردبا، زۆر نزیک بوو سەرتاپای ھێزەکەی لەلایەن ئەمەریکاوە سزا بدرێن و وەک میلیشیا و ھاوپەیمانی ئێران بناسێنرێن. ئەڵبەت ئەمەریکییەکان پەکەکەشیان تێگەیاند کە ئەم باسە یاری کردنە بە ئاگر، بۆیە ئەوانیش تا ڕادەیەک کڕ بوونەتەوە، سەرەتا کە ڕازی نەدەبوون، گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا ھەڵکرا و تۆزێک بنکە و بارەگاکانیی کوتین، ئەوجا ئەوانیش ھێور بوونەوە. ئەڵبەت لە ڕووی میدیاییەوە، چ یەکێتی و چ پەکەکە و چ ئێرانیش، پارتییان وەک تاوانبار نیشان دەدا، بەڵام گشتی تەپوتۆزی دوای شەڕ بوو!
زینی وەرتێ شوێنێک بە شوێنێکەوە دەبەستێتەوە کە ھیچ گرنگییەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ ھیچ یەک لە پارتی و یەکێتی و پەکەکە نییە. بەڵام دەمارێکی حەیاتییە بۆ ئێران و مەودایەکی مەترسیداریشە بۆ سەربازگەی ھەریر. ئەم ناوچەیە ھەرگیز نابێت بەو جۆرە بێت کە ئێران حەزی لێیەتی، چونکە ئەمەریکا تووڕە دەبێت! یەکێتیش دەبێت بزانێت تووڕە بوونی ئەمەریکا ھەڵەیەکی ستراتیژی حیزبەکەیەتی و ئەگەر لەسەری بڕۆن، ئەنجامێکی خراپیان دەبێت.