راپۆرت و لێکۆڵینەوە
ســـەدام حسێن بەڕێوەبەرێک لەسەروی پارێزگارەوە
بيشه نك شوانى

ئـــەو بەرپرسەی مـــاوە ماوە  ھەواڵی دەرجوونی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەجێت لەسەر گەندەڵی  و تا ئیستــا ھیج ھێزێک نـــەی توانیووە لەسەر ئەو دۆسیانە دەستگیری بکات و دەگەرێتــەوە سەر کـــارەکەی خــۆی لەناو بینای پارێزگــاری کەرکوک  بەرێوەبەری بەشێک  دەسەڵاتی زیاترە لە پارێزگار ھەرجی پرۆژە و تەندەر بێ رەزامەندی و واژووی  ناوبرا  کەس ناتوانێت نزیکی بکەوێتەوە،

سەدام حسین  بەرێوەبەری بەشی پیلاندانانی دیوانی پارێزگای کەرکوک  کە دەسەڵاتی لەسەروی راکان جبوریە  ھەموو  ئەو بەرنامانەی ئیدارەی شاری کەرکوک  رایدەگەیەنێت لە رووی  پرۆژە و خزمەت گوزاری و جۆنیەتی سەرف کردنی بوجە و دانانی بەرێوەبەر پێش ئەوەی  ئیمزای  راکان جبوری  لەسەری بکرێت  نوسراوەکە لە لایەن سەدەم حسێنەوە ئامادە کراوە ،

مەلەفی تێوەگڵانی لە ئەنجامی دانی گەندەڵی  کە فەرمانگەی دەستپاکی کەرکوک تا ئیستا دووجار فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەکرد بەڵام  ھیج ھێزێک نەی توانی دەستگیری بکات  بێ ئەوەی ھیج روونکردنەوەیەک لەسەر ئەو فەرمانی دەستگیر کردنانە بدرێت دووبارە و سێ بارە سەدام حسێن گەرایەوە سەر ئەرکەکەی ،

دژە کورد و پیلانی دوور خستنەوەی  بەرێوەبەر کوردەکان  لە ژێر رێنمای سەدام حسێنەوە  ئاراستەی راکان جبوری کرا ، 
1130 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/30/2020 4:21:59 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ