بيشه نك شوانى
شەڕە قورسەکە دووشیوانی و ئەڵمانی
لە دوای گۆنگرەی یەکێتی و گۆڕانکاری لەسەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی ئاسۆ مامەند کرایە بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردن کە ئەمەش نارەزای لەلایەن ئاسۆ مامەند لێکەوتەوە حمە سوور دووشیوانی کرایە لێپسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک
ھەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونی حمە سوور دووشیوانی دوو باڵی بەسەر مەڵبەندی دووی کەرکوک بینراو لەیەکەم کاری حمە سوور دووشیوانی گۆرانکاری لەبەشی راگەیاندنی مەڵبەندی دووی کەرکوک کردوو ستافێکی ھێنایە پێشەوە کە بە سەر پەرشتی شوان داودی ھەموو ستافەکە نزیک بوون لەخۆیەوە ئەو ستافەی تر کە نزیک بون لە ئاسۆ مامەندەوە پەراوێز خران لە بەشی ئیدارە و ئابوری مەڵبەند کە ھەستیار ترین بەشی مەڵبەندی دووی کەرکوکە حمە سوور دووشیوانی گۆرانکاری لەو بەشەش کردو کۆتای بە دەسەڵاتی ئاسۆ مامەند ھێنا لە بەشە گرنگەکانی ناو مەڵبەند
ئاسۆ مامەند بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکانی رێگری کرد لەوەی بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک رادەستی ھیج بەرپرسێکی یەکێتی بکرێت دوو شیوانی لە دەسەڵاتی ئەو بینایە دوور خستەوە توانی بەشێک لە ستافەکەی کۆبکاتەوە لەوێ ھەمان کاری مەڵبەندی یەکێتی ئەنجام بدەن تا گەرانەوەی ئاسۆ مامەند مەرجی گەرانەوەی ئاسۆ مامەند بۆ گرانەوەی بۆ کوردستان و بۆ ناو ریزەکانی یەکێتی بکرێتە سەرپەرشتیاری ئەندامانی سەرکردایەتی ناوجە جێ ناکۆکیەکان تا ئیستا ھیج بریارێک نەدراوە بەڵام بەڵێنی زارەکی وەرگرتووە
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە لە کاتی گەرانەوەی ئاسۆ مامەند لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەشێکی زۆری کەسە نزیکەکانی ئاسۆ مامەند لە پێشوازی بوون بێ ئەوەی دووشیوانی ئامادە بێت بەڵام دوای سێ رۆژ دووشیوانی سەردانی ناوبرا ئەکات لە سلێمانی
بە گەرانەوەی ئاسۆ مامەند بۆ ناو بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەتوانێت دەسەڵاتـی خۆی بەسەر دووشیوانی زاڵتر بکات مەڵبەندی دووی کەرکوک بۆ جارێکی تر بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە یان دووشیوانی رێگری لێئەکات و نایەڵێت لەم شەرەش بەھەمان ئاوازی ھەڵبژاردنی مەڵبەندەکان لەبەرامبەر رەفعەت عبداالە کە دۆڕاندی ھەموو دەسەڵاتەکانی رادەستی ئەڵمانی بکات !؟