لەسلێمانی لەگەڵ لامەرکەزیم لەھەولێر مەرکەزیم
لەسلێمانی لەگەڵ لامەرکەزیم لەھەولێر مەرکەزیم
حاکم شێخ لەتیف مستەفا
بەگوێرەی بریارێکی وەزیری بازرگانی دەسەلاتی لە بەرێوبەری تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی ھەرسێ پارێزگاکە وەرگرتۆتەوەو گێڕاویەتیەوە بۆ بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان لەوەزارەت کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو بانگەشەو بەرنامەیەیە کە حیزبەکەی دەیڵێت و بەگوێی خەلکیدا دەدات سەبارەت بەلامەرکەزی.
ئەوەش لەسێ حاڵەت بەدەر نیە:
١-یان حیزبەکەی راست ناکات قسەی سەرەوەو ژێرەوەی یەک نیە
٢- یان وەزیر ئاگای لەبەرنامەی حیزبەکەی نیە کە بەدوری دەزانم
٣- یان وەزیر پابەند نیە بە بەرنامەی حیزبەکەی و بۆ بەرنامەی تر کاردەکات
شایانی باسە کابینەی پێشتریش دەسەلاتی فەرمانگەی وەبەرھێنانی پارێزگاکانیان سەندەوەو بردیانەوە بۆ پاێتەخت
|