کوردستان
کەمال کەرکوکی: پارتی خاوەنی قەزیەی کەرکوکە و دەستبەرداری نابێت
نیاز ساڵەی


کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە، ئەوان ژمارەیەک مەرجیان ھەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک، کە بریتین لە دوورخستنەوەی ھێزە سەربازی و 'میلیشیایییەکان' لەناو کەرکوک و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ دەوروبەری شار و تەسلیمکردنی دۆسیەی ئەمنی ناوشار بە پۆلیسی شارەکە.

باسی لەوەشکرد، راکان جبووری زۆر جار داوای کردووە لەگەڵ پارتی دابنیشێت و کاریان لەگەڵدا بکات، بەڵام ئەمان رەتیانکردووەتەوە.

راشیگەیاندووە، "پارتی خاوەنی قەزیەی کەرکوکە و دەستبەرداری نابێت تا چارەسەر دەکرێت و راکان جبووری دەبێت دادگایی بکرێت لەسەر ئەو گەندەڵکارییانەی کردوویەتی."

کەمال کەرکوکی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر نەبووایە، ئەوا ئێستا وتوێژی سەربەخۆیی و بوون بە دەوڵەتمان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکرد."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە پارتی بارەگا و جموجۆڵی حزبیی لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک نەماون و دەڵێن، "کەرکوک لەلایەن پارێزگارێکی سەپێنراوەوە بەڕێوەدەبرێت"، بەڵام تا ئێستا نەیان توانیوە لەگەڵ یەکێتیدا لەسەر پارێزگارێکی ھاوبەش بگەنە رێککەوتن و کوردێک ئەو پۆستە وەربگریت.
840 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/23/2021 2:50:48 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ