شەڕ و پێکدادان لەنێوان ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی و ھێزێکی سوپای عێراق روویدا
سارا شوانى
لە شارۆچکەی پردێ شەڕ و پێکدادان لەنێوان ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی و ھێزێکی سوپای عێراق روویدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣-٥-٢٠٢١ لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەی ھاتووچۆ، ھێزەکانی سوپای عێراق داوایان لەچایخانەیەک کردووە دایبخات، بەڵام چەند گەنجێک خۆیان وەک چەکداری حەشد ناساندووە و رەتیانکردووەتەوە چایخانەکە دابخرێ و بەھۆیەوە گرژی و شەڕی دەستەویەخە دروستبووە.
|