شەری ناوخۆیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک دەستی پێکرد
ژین کەرکوکی
شەری ناوخۆیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک دەستی پێکرد
بەشێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک گروپێکیان پێکھیناوە کە بە گروپی رەفعەت عبداللە و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناسراون ، فشارەکانی ئەم گروپە دەستی پێکردووە دژ بە محمد عسمان لێپرسراوی مەلبەندی یەکێتی لە شاری کەرکوک ھەموو ھەولەکانیان جرکردۆتەوە بۆ لادانی محمد عسمان لە مەلبەندی کەرکوک و گەرانەوەی ئاسۆ مامەند بۆ مەلبەندی کەرکوک .
لەکاتێکدا کە جارەنووسی کەرکوک و ناوجە دابراوەکان کەوتۆتە ژێر مەترسی تەعریب و دووبارە دەرکردنی ھاولاتیانی کورد لەم ناوچەیەدا وە لایەنی بەرامبەر بەنەتەوەی کورد خۆیان بەتەواوی ئامادە کردووە بۆ ھەلبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەلام کورد کەوتۆتە شەری نێوخۆیی و ئاشکراکردنی سەدان مەلەفی گەندەلی لەسەر یەکتر بەجۆرێک ئامادەن ھەموو کارێک بکەن بۆ شکاندنی یەکتر،
یەکێتی لە بانگەشەی کەرکوک جۆل ناکەین و دەمینینەوە دەستی کردووە بەشەری یەکتر و شکاندنی یەکتر کە ھەریەکیک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەگەندەلی و دژە یەکێتی یەکتر دەناسێنن.
|