کوردستان
روونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستنەوە
بيشه نك شوانى



 
ئاژانسی پاراستن لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، میدیاکانی تاقمی شازدەی ئۆکتۆبەر، بابەتێکی چەواشەکارانەیان بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاو کردووەتەوە، کە گوایە ھەوڵی ژەھرخواردنکردنی چەند کەسێک دراوە، وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەکارییە رەتدەکەینەوە، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە ھۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو کەس و لایەنانە نیشان دەدات.

لە راگەنراوەکەدا ھاتووە، میدیای سەر بە لاھور بە بڵاوکردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە، بەنیازە سۆزی ھۆزی ھەرکی بۆ لای خۆیان رابکێشن و بۆ ھەڵبژاردنەکان چەند دەنگێک بەدەست بھێنن.

دەقی روونکردنەوەکەی ئاژانسی پاراستن:

لە چەند سایت و پەیجێکی سەر بە لاھور جەنگی بابەتێکی چەواشەکارانە، بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاو کراوەتەوە، کە گوایە ھەوڵی ژەھرخواردنکردنی چەند کەسێک دراوە و لەکاتی داڕشتنی ھەواڵەکەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان ھێناوە.

وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەکارییە ڕەتدەکەینەوە، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە ھۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو کەس و لایەنانە نیشان دەدات، کە لەپشتەوەی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەکارییانەن.

بۆ ھەموو لایەک ئاشکرایە، کە جەماوەری سەربەرزی ھۆزی ھەرکی، بە پەیوەندیکردنی جەوھەر ھەرکی بە تاقمی خیانەتکاری شازدەی ئۆکتۆبەر، نیگەران بوون و لە بەرانبەر ئەوەشدا، میدیای سەر بە لاھور بە بڵاوکردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە، بەنیازە سۆزی ھۆزی ھەرکی بۆ لای خۆیان رابکێشن و بۆ ھەڵبژاردنەکان چەند دەنگێکیان بەدەست بێنن.

لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاکانی تاقمی شازدەی ئۆکتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکەین، کە لە پشتەوەی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن و داواش دەکەین لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پەرلەمان و نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و کۆی ئەو چەواشەکارییە بۆ گشت لایەک ئاشکرا بکرێت.

ئاژانسی پاراستن

٢٢\ ٥\ ٢٠٢١
889 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2021 9:34:06 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ