خۆری ئاڵا تاڵەبانی ئاوادەبێت
ژین کەرکوکی
خۆری ئاڵا تاڵەبانی ئاوادەبێت
بە پێی زانیاریەکانی کەرکوک دەیلی نیوز کە لە سەرجاوەیەکی نزیک لە ماڵی مام جەلال دەستی کەوتووە لە دوای ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی یەکێتی بریاری دوور خستنەوەی ئاڵا تاڵەبانی ئەدرێت لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،
بە پێی داوایەکی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی کە ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کراوە کە بەشێکی زۆری ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی لە شاری کەرکوک لەگەڵ دەرکردنی ئاڵا تاَڵەبانین لە کاندید بوونی لەسەر پشکی کەرکوک بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێی زانیاریەکان لە ئەگەر ئەنجامی دانی ھەڵبژاردنی لە کاتی خۆی دا ئاڵا تاڵەبانی لە لیستی یەکێتی دوور ئەکرێتەوە و بۆ شوێنگرەوەشی دیلان غەفور کە پێشوتر لە سەر لیستی یەکێتی بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئیستادا بە کایندی سەربەخۆ خۆی کاندید کردووە بجێتە شونێی ئاڵا تاَڵەبانی ،
بە فەرمانی پافڵ تاڵەبانی ھەموو جۆرە دیدار و کارێکی سیاسی لە ئاڵا تاڵەبانی قەدەغە کراوە رێگەی پێنادرێت سەردانی ماڵی مام جەلال بکات ، یەکێک لەو کەسانەی کە بریاری لێپرسینەوەی لەگەڵ دراوە ئاڵا تاڵەبانیە کە پەیرەوی یەکێتی شکاندووە لەگەڵ ھەموارکردنەوەی پەیرەوی یەکێتی بریارە جەند ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پلەکانیان لێ بسەندرێتەوە یەکێک لەوانەی کە ماڵی مام جەلال لەگەڵ دەرکردنین لە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئالا تاڵەبانیە ,
محمەد تحسین تاڵەبانی بەرپرسی پێشوتری دەزگای زانیاری یەکێتی و برای ئاڵا تاڵەبانی بە خاڵی ناکۆکی نێوان ماڵی مام جەلال و کورانی شێخ جەنگی دائەنرێت تێوەگلاوە بە جەندین دۆسیەی گەندەڵی لە بەرامبەر ماڵی مام جەلال ،
|