نوسراوەکە بخوێنەوە ...دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی ئوتومبلێەکانی پارێزگاری کەرکوکی دزیوە
محمەد نامیق
بە پێی ئەو نوسراوەی لە نوسینگەی پارێزگاری کەرکوک وەکالەتەن ئاراستەی نوسینگەی لاھور جەنگی کراوە داوای رادەست کردنەوەی ئەو ئوتومبێلانە ئەکەن کە پێشتر لای پارێزگاری کەرکوک بووە و لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لە لایەن جەکدارەکانی لاھور جەنگی دزراون ,
لە نوسراوەکە ئاماژە بەناوی عەدنان کۆجەر ئەکات کە سکرتێری لاھور جەنگیە کە ھەواڵەکەی پشت راست کردوتەوە کە ئەو ئوتومبێلانە ئیستا لە لای لاھور جەنگیە
پێشتر بەشێک لە میدیکانی سەر بە لاھور جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری بەڵاویان کردبۆوە کە ئەو ئوتومبێلانە لە لایەن نەجمەدین کەریمەوە بدراون بەڵام بە پێی ئەو نوسراوە بێت ھەموو ئوتومبێلەکانی پارێزگاری پێشوتر لە لایەن جەکدارەکانی لاھور جەنگی لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دزراون .
|