بەبەڵگەوە ...شوان داودی ئەیەوێت لە رێگەی ئەم گرێبەستەوە جەندین کادیری یەکێتی لە کەناڵی کەرکوک دووربخاتەوە
سارا شوانى
بەپێی ئەو گرێبەستەی کە شوان داودی ئامادەی کردوەوە تا بەشێک لەو کارمەندانەی کەناڵی کەرکوک کارئەکەن بکرێنە گرێبەست بۆ کۆتای ھێنانە بەو کادیرانەی لە باڵی کەرکوکیەکانەوە نزیکە زیاتر لە ٢٧٥ کارمەندی کەناڵەکە دەکرێتە گربێبەست و خواستی دەوامکردن و مووجەکانیان لە لایەن بەرێوەبەری کەناڵەکە دیاری ئەکرێت
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم بریارە بێ رەجاوکردنی خزمەتی ئەو کارمەندانەی کە جەندین ساڵە خزمەت ئەکەن
بەپێی زانیارییەکان ئەم ھەنگاوەی شوان داودی بۆ دژایەتی باڵی ھەریەکە لە رەفعەت عەبدوڵاو و ئاسۆ مامەندە و بۆپشتیوانی لێپسراوی دووی مەڵبەندی کەرکوکە کە بەشێکی زۆری ئەو کارمەندانە لە باڵی کەرکوکیەکانەوە نزیکن
شوان داودی ئەیەوێت کۆتای بە باڵی کەرکوکیەکان لەناو کەناڵی کەرکوک بھێنێت گرێبەستێکی بەم شێوەیە تا ئەو کارمەندانە ناجار بکات خۆیان بریاری دوور کەوتنەوە لەکەناڵەکە بدەن
|