ترهمپ: بهمنزیكانه له سوریا دهكشێینهوه
دەریا حسێن
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە بەم نزیکانە ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا دەکێشێتەوە و لێدەگەڕێن لایەنەکانی تر بایەخ بەو وڵاتە بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا لە ئۆھایۆ وتی: "بەمنزیکانە ھێزەکانکان لە سوریا دەکێشینەوە و لێدەگەڕێین لایەنەکانی تر بایەخ بە سوریا بدەن".
وتیشی: "دوای ئەوەی سەدا ١٠٠ شکستمان بە داعش ھێنا سوریا بەجێدەھڵێین، زۆر بە خێرایی داعشمان لەناوبرد".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەشی بەوەدا کە "بەمنزیکانە دەگەڕێینەوە وڵاتەکەمان و دەمانەوێت لە وڵاتەکەی خۆمان بین".
ئەوەشی خستەڕوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ماوەی سێ مانگدا حەوت ترلیۆن دۆلاری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەرف کردووە "قوتابخانەمان دروست کرد بۆردوومانیان کرد، دامەزراوەکان دروست کرد و ئەوان بۆردوومانی دەکەن، بەڵام گەر بمانەوێت لە ئۆھایۆ یان لە ئایوا قوتابخانە دروست بکەین، بە ئاسانی پارەمان دەست ناکەوێت".
نزیکەی دوو ھەزار سەربازی ئەمریکی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھێشتا لە سوریادان و بنکەی سەرەکییان لە شاری مەنبج لە باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای حەلەبی باکووری سوریایە.
|