هەواڵێکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد
بەشێوەیەکی فەرمی، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانێکی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێسی کارپێکەری ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپادی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی کۆمپانیای ئەپڵ، بەکارھێنەران دەتوانن وەشانی ئای ئۆ ئێسەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ١١.٣ کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرێت.
تایبەتمەندییەکان زۆربەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاران و ھەندێ بۆ جیھانە، لەوانەش دەتوانرێت لە ئای مەسجەوە کڕین و فرۆشتن بکردرێت و لە بەشی باتریشدا بەکارھێنەر دەتوانێت بزانێت ماوەی خراپبوونی باتری مۆبایلەکەی چەنی ماوە لەگەڵ زیادبوونی چەند ئیمۆجییەکی نوێدا.
بەکارھێنەر دەتوانێت لەکاتی گەیشتنی وەشانەکە بە مۆبایلەکەی ئەپدەیتی بکاتەوەو بیگۆڕێت بە ١١.٣
|