زانست و تەکنەلۆجیا
لەفەیسبووک ، دەتوانی گرتەی دەنگی لەباتی پۆست بڵاو بکەیتەوە
لەلایەن کاروان ئایتەوە نوسراوە
کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی زیاد کرد کە بریتیە لە بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگی لەلایەن بەکارھێنەرانەوە. لە فەیسبوکدا بژاردەیەکی نوێ دادەندرێ بەناوی Add Voice Clip واتە "کلیپێکی دەنگی زیاد بکە"، کە بڕیارە لەژێر پۆستکردن وەک بژاردەکانی وێنە و ڤیدیۆ و تێکست دابندرێ. ئەم کلیپە دەنگیە وەک ھەر پەیامێکی نووسراو یان ڤیدیۆیی و وێنەییە، لەمەودوا بەکارھێنەرانی فەیسبوک دەتوانن سوودی لێ ببینن.

 

ماڵپەڕی "تێک کرانچ"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە ئێستە فەیسبوک خەریکی تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندیە نوێیەیە و بژاردەکە لە ئێستەوە بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە بەکارھێنەرانی فەیسبوک لە سەرجەم وڵاتانی جیھاندا بەردەستە، یەکەم جاریش لە وڵاتی ھیند بەردەست کرا.


1883 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2018 10:54:00 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
1
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ