وادهی بڵاوكردنهوهی خشتهیهكی نوێی مووچه ئاشكراکرا
بيشه نك شوانى
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بڵاوکردنەوەی خشتەیەکی نوێی مووچە بۆ مانگی ٢ی ئەمساڵ و بەگوێرەی زانیارییەکانیش، کۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی پەروەردەو تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت .
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی داراییشەوە بە snn دراوە، رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە ٢ و ٣-٥-٢٠١٨، مووچەی مانگی ٢ی ھەرسێ وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی مووچەش لە ھەفتەی داھاتوو بەردەوامی پێ دەدرێت.
ھەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، وەزارەتی دارایی ئێستا ئامادەکارییەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی خشتەیەکی نوێی مووچە دەستپێکردووە، تا بەر لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان جگە لە ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی، دابەشبکرێت.
ھاوکات ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاندووە: گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت کردووە، جەختیان لەسەر بەڵێنەکەیان کردۆتەوە کە پێش پێنجی مانگی داھاتوو مووچەی پەروەردەو تەندروستی دابەشدەکەن.
|