ئابوری
خشتەی دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێک ئاشكرا دەکرێت
بيشه نك شوانى
سبەینێ یەکشەممە ٩ی ئەیلول وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم موچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکات.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی بە "سپی" راگەیاند،  وەزارەتی دارایی ئاگاداری کردونەتەوە، کە سبەینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".

 بە وتەی سەرچاوەکە، دوای دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە رۆژی دووشەممەش مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە رۆژی سێشەممە ١١ی ئەیلول، موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.
1649 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2018 9:00:44 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
12
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ