بەڵگە ... زیاتر لە ١٠ ھەزار عەرەبی ھاوردەی لە لایەن راکان جبوریەوە مۆڵتی نیشتەجێبونیان لە کەرکوک پێدراوە
بيشه نك شوانى
لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە لایەن پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک راکان جبوری زیاتر لە ١٠ ھەزار خێزانی عەرەبی ھاوردە لە دەرەوەی شاری کەرکوک مۆڵەتی نیشتەجێ بونیان پێدراوە لە ناو شاری کەرکوک
بەپێی ئەو ٣ ھەزار بەڵگەیەی دەستی کەرکوک دەیلی نویز کەوتووە کە زۆری ئەو پشتگیریانەی بۆ ئەو ھاوڵاتیانە کراون کە خەڵکی دەرەوەی شاری کەرکوک تا لە فەرمانگەکانی شاری کەرکوک کارەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت و مۆڵەتی نیشتەجێبونیان پێدراوە لە لایەن قائیمقامی شاری کەرکوک و پارێزگاری سەپێندراوی شاری کەرکوک
کەرکوک دەیلی نیوز بە زنجیرەک راپۆرت ھەموو بەڵگە نامەکان بەڵاو دەکاتەوە
|