بەبەڵگەوە .... تەنیا لە چوار مانگ راکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بڕی ٤٧٥ ملیون دینار بۆ نانخواردنی سەرف کردووە
ژیان محمەد شوانی
لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە راکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی شاری کەرکوک جەندین کاری پێشێلکاری ئەنجام داوە بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی کەرکوک دەیلی نیوز کەوتووە کە تەنیا لە ماوەی چوار مانگ دا بڕی ٤٧٥ ملیون بۆ نانخواردن سەرف کراوە لە کاتێک دا بە پێی بوجەی دانراوی پارێزگاکان دەبێت ساڵی ١٢ ملیون بۆنانخوارد سەرف بکرێت ,
کەرکوک دەیلی نیوز بەڵگەنامەی چوار مانگ پارەی خەرجکراوی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بەڵاودەکاتەوە کە تەنیا لە ماوەی چوار مانگ بڕی ٤٧٥ ملیون دینار خەرج کراوە بۆ نانخواردن کە بە پێچی یاسای بوجەی پارێزگاکان دەبیت ھەر پارێزگاریک ساڵێک کەمتر لە ١٢ ملیون دیناری عێراقی بۆ نانخواردن سەرف بکات ,
ھەر بە پێی ئەو بەڵگەنامانە رۆژێ وا ھەبووە بە بڕی ٩ ملیون دینار تەنیا تەرخان کراوە بۆ نان خواردن وە ھەموو ئەو نوسراوانە لە لایەن سکرتێری راکان جبوری کە خزمێکی نزیکی خۆیەتی و بە رەزامەندی راکان جبوری پارەکان سەرف کراوە .
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە ھەبونی جەندین مەلەفی گەندەڵی لەسەر راکان جبوری بەڵام تا ئیستا ھیج لایەنێک نارەزای لە دژی
|