ڕیهانا ڕووبەڕووی کۆرۆنا دەبێتەوە
ژین کەرکوکی
گۆرانبێژی ناوداری باربادۆسی ڕیھانا پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا تەرخاندەکات.
ڕیھانا ئەو پێنج ملیۆن دۆلارەی بۆ ڕێکخراوێکی خێرخوازی تەرخانکردووە، کە ھاوکاری دارایی پێشکەش کەمپەینەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەکات.
لە ئاستی جیھاندا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا چەندن کەمپەین ڕاگەیەندراون و کەسانی ناوداریش ھاوکاری دارایی پێشکەشی ئەو کەمپەینانە دەکەن.
|