هەمەڕەنگ
ئەگەر ئەتەوێت توشی كۆرۆنا نەبیت دوای دەستدان لەم شتانە ڕاستەوخۆ دەستت بشۆ
ژین کەرکوکی
سەرجەم ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جەخت لە گرنگی دەست شتن بە ئاو سابوون و خاوێنکردنەوەی بە جێڵی تایبەت دەکەنەوە، ئەو ڕێنماییانەش بەردەوام لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و پزیشکە پسپۆڕەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر مرۆڤ دەستی بەر کەلوپەلە جیاوازەکان کەوت، بەتایبەت ئەوانەی دەرەوەی ماڵەوە، دەست لە دەم و چاو و ڕوخساری نەدات تا دڵنیا دەبێتەوە لە شتن و خاوێنکردنەوەی دەستی، دیارترین ئەو شتانە کە لەلایەن پسپۆڕەکانەوە دیاریکراون بریتین لە:

١-     پارە، بەتایبەت دراوی ئاسن، چونکە چەندین دەست دەکات‌و ڕەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر بمێنێتەوە.

٢-     دەستدان لە دەسکی دەرگا و محاجەرەی پلیکانە، بەتایبەت ئەگەر لەدەرەوەی ماڵەوەبێت.

٣-     دوای سواربونی تەکسی و ئامرازەکانی دیکەی گواستنەوەی گشتی.

٤-     دوگمەی ئاسانسوار(مەسعەد) و پلاکی شوێنە گشتییەکان.

٥-     ھەر ئاژەڵێکی ماڵی و باڵندە و پەلەوەرە جیاوازەکان.

٦-     مێز و کورسی و کەلوپەلەکانی دیکەی چێشتخانە.

٧-     قەڵەم و ھەر کەلوپەلێک کە تایبەت بێت بە کەسێکی دیکە
1388 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/23/2020 1:20:42 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
12
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ