پلانێکیتر دژ بە موچە خۆران بە سپۆنسەری مەسرور بەرزانی وەزیری دارایی و بانکی ئارتی و ئاسیا حەواڵە
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک حکومەت پلانی ھەیە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران کە ڕێگەی ئاسیا حەواڵەوە بدات بە فەرمانبەران و نیسبەتێک لە موچەکەیان ببڕدرێت بۆ ئاسیا حەواڵە .
ئەم بیرۆکە شەیتانیە چەند مانگێکە ھەیەو دەیانەوێت لە ئێستادا تێیپەڕێنن بە بیانووی بڵاوبونەوەی کۆرۆناو قەدەغەی ھاتوچۆوە فرسەت لە پلانەکانیان بھێنن و بیانکەن بە ئەمری واقیع.
ئەم جۆرر بیرۆکانە قۆرغکاریەکی تەواوەو ھەموو فەرمانبەرێک ئیجباردەکات کە سیمکارتی ئاسیا بکڕێت و ئەپلیکەیشنەکەیان دابگرێ و نسبەتێکیش لە موچەکەیان وەکو سەرانە بدات بە ئاسیا حەواڵە کە وەک ئاماژەم پێکرد بانک نیەو حەواڵەیە.
ئێمە لەگەل ئەوەداین کە موچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا بدرێت و بێ کەم و کورتی چونکە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە عیراق لە کاتی خۆی دێت و ھیچ بیانویەک نیە بۆ نەدانی موچە لە کاتی خۆیداو فێڵیان لێنەکرێت و ھێندەی تر دڵەڕاوکێیان بۆ دروست نەکرێت. لە ئێستادا نزیکەی ھەموو وڵاتانی دنیا کۆرۆنایان تێدا بلاوبوەتەوە و ھەموویان بیریان لای خزمەتکردنی خەلکەکەیانە نەک فێڵ لێکردنیان و تێپەرکردنی پڕۆژە بازرگانیەکانیان.
لە ھیچ شوێنێکی دنیاش موچە نەوەستاوە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە.
ھیوادارم ئەنجومەنی وەزیران ئەم پڕۆژەیە ڕەتبکاتەوەو ڕێگە نەدات فێڵ لە موچە خۆرەکانی بکرێت و ھێندەیتر ھیلاکیان نەکات.
غالب محمد عەلی