رای تۆ
کەرکووک لەبەردەم ھێرشی کۆرۆنادایە

کەرکووک لەبەردەم ھێرشی کۆرۆنادایە
سەرەڕایی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنــا لەجیھان و بەتایبەتی لە عێراقدا، بەداخەوە شیعەکانی عێراق و ئێران بەبێ ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان یادی یەکێک لەدوانزدە ئیمامەکەی شیعەیان کردەوە ئەوەش"ئیمام موسای کازمە" کارەساتەکە لێرەوە دەست پێ دەکات، ئێران دەیزانی ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنــا لەعێراقدا کەمە و ئەویش پێویستی بەوەیە ئەو ڕێژەیە لەکۆنترۆڵی حکومەتی عێراق دەربچێت، بۆیە شیعەکانی ڕاھێنا بڵێن ھەرکەسێک بچێتە زیارەتی ئیمام موسا بێ دوودڵی چاک دەبێتەوە، وەکو لەمیدیاکانیشەوە بینیتان.
بەپێ ی ھەندێک زانیاری کەلای منە حەشد و مەشد و پۆلیسی فیدراڵی و خەڵکی تسعین و تازە بەڕێژەیەکی زۆر بەشداریان تیادا کردووە و ڕۆشتوون بۆ ئەو ڕێوڕەسمە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە قەدەغەی ھاتووچۆ ڕاگەیەنراوە لەشاری کەرکووک و تەواوی پارێزگاکانی عێراق، کەچی ناھێڵن ھێزی پێشمەرگە و خەڵکی ئەمنی ھاموشۆی کوردستان بکات، بەڵام ئەو ھەموو ھاوڵاتییە چۆن بڕیارەکەیان شکاند، بەداخەوە لەئێستا گەڕاونەتەوە و بەشێکیشیان بەڕێوەوەن و ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و بێ کەرنتینە و بەبێ ھیچ بەرپرسیارێتیەک دێنە کەرکووکەوە، لەئەمڕۆ بەدواوە کەرکووک لەکۆنترۆڵی دەردەچێت و ڤایرۆسی کۆرۆنــا لەکەرکووک ئەگەر ھەیە زۆرترین قوربانی لێ بکەوێتەوە، نەک تەنھا کەرکووک بەڵکو خورماتوو و داقوق و حەفتەغاریش.
#halolaky
1167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/25/2020 3:14:31 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ