کۆڕۆنا و یاپراخ !!!
لەکاتێکدا جیھان بەگشتی ڕووبەڕووی پەتایەکی وا کوشندە بۆتەوە و تاک و کۆمەڵگە و ووڵاتان خەریکی دۆزینەوەی دەرگایەکن، بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لەم پەتایەدا و ووڵاتێک لە خەمی ووڵاتانی تری جیھان و تاکەکان لە خەمی یەکتردان، تازە بەتازە خەڵکانێکی تینوو بە دووبەرەکی و نانەوەی ئاژاوە ھەڵپەی ئەوەیانە چۆن ھەرێمەکەمان بە بیری ناوچەگەرێتی ببەنبەوەش ناوەستن تۆمەت بەخشینەوەی دەگاتە ترۆپکی بێ ویژدانی بەرامبەر حوکومڕانیەتی ھەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی وا ھەستیاری پڕ مەترسی جیھانیدا
خۆ ئەگەر ھێشتا خۆتان بۆ یەکلایی نەکراوەتەوە لەسەر کام باڵ و شانن بۆیە ناتانەوێ خۆتان لە وەبدەن و باس لە پاشاگەردانی و مافیایی ئاغاکانتان بکەن، تۆزێک ویژدانتان ھەبێت وەک خۆتان دەڵێن ئێمە نوێنەری گەلین، بەبیرخۆتانی بێننەوە کە ھەر ئەم گەلەیە کە ناحەقیتان بەرامبەری ھێندە کردووە کە پێش کۆڕۆنا لەمەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان و ڕێگەکانی تری کە ھەر خۆتان دەیزانن قاچاخچێتی بە ھێلکە وبردنی سەروەتی ووڵاتەکەمان و دزینی داھاتەکەی، ھەر بەوە نەوەستان لەسەردەمی کۆڕۆناش دا بیرتان ھەر لەگیرفانی خۆتان بوو ، شارەزایی لە قاچاخچێتی گەیشت بەو ڕاددەیەی خەڵک بپەڕێننەوە وبێ ئەوەی بیر لەژیانی ملیۆنان کەس بکەنەوە کە دەکەوێتە ژێر مەترسی
ناوھێنانی جەنابی سەرۆکی حکومەت لە بابەتێکی ئاوادا، جگە لەوەی ناحەقیەکی گەورەیە بەرامبەر بەم زاتە، لەھەمان کاتدا پێم وایە کە ژانی سەرکەوتنەکانی ئەوەندە دەھێنێت کە ئێوەی پێ بگاتە ئەو ڕاددەیە کە ئەگەر ناوی نەھێنن ڕەنگە جێگەتان نەبێتەوە و لەنێوان شان و باڵەکاندا بکەونە خوارەوە و ناحەق نین
لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو خەڵکی کوردستان دەزانێت کە ھەنگاوەکانی حکومەت چۆن بووە و چی کراوە بۆ ئەوەی ھەرێمەکەمان پارێزراو بێت، بەڵام خۆ جێگەی خۆیەتی خەڵکی
کوردستان بپرسێت ئەرێ قوباد تاڵەبانی دیار نیە ؟
لە کاتێکدا جەنابی مەسروور بارزانی سەرەڕای نەبوونی ٦ ساڵ میزانیەی حکومەت، بودجەی پێویستی تەرخان کرد بۆ خۆپارێزی و ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم پەتایە
ئەو کاتەی جەنابی سەرۆکی حکومەت پەیامی بە خەڵکی
کوردستان دەداو دەیگووت ( ھەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی کوردستانیان لەم مەترسییە پارێزراو بن )
لەم کاتەدا بیرمە قوباد تاڵەبانی لە ٨ ی مارس دا بیری لای یاپراخی ماڵەوە بوو و دەیگووت (ھاوسەرەکەم یاپراخی زۆر خۆش دەزانێت )
ئەگەر قسە لەسەر جیاکارییە لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، دەتانەوێت بەم جۆرە دەربڕینانە خۆتان شیرین بکەن و شەقامی توڕەی سلێمانی و ھەڵەبجەی شەھید لە کارە نامرۆڤایەتییەکانی ئەم سنورە لەگەڵ ئاغاکانتان ئاشت بکەنەوە
ئێمەش وەڵاممان بۆ ئەم چەواشیەکارانەتان ھەیە ،بەڵام دیسان گەورەتر بیر دەکەینەوە و دۆخەکە ئەوەمانێ ناخوازێت
بەڵام دەبێت خەڵک بزانێت ئاخۆ جیاکاری لە چی کراوە
ئەم بودجەیەی لەلایەن جەنابی کاک مەسروور بارزانی تەرخان کرا بەم شێوەیە دابەش کراوە
١- سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەی شەھید بڕی
٣٢١٤٠٠٠٠٠٠سێ ملیار و دووسەد و چواردە ملیۆن دیناری بۆ
تەرخان کراوە تەنھا بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکان
٢- پارێزگای ھەولێر بڕی ٢٨١٠٠٠٠٠٠٠ دوو ملیار و ھەشت سەدو دە ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
٣-پارێزگای دھۆک بڕی ١٩٥٢٠٠٠٠٠٠ یەک ملیار و نۆسەدوپەنجاو دووملیۆنی بۆ تەرخان کراوە .
ئەمە جگە لەو بودجە تایبەتەی کە بۆ شارۆچکەی دەربەندیخان لەلایەن سەرۆکی حکومەت تەرخان کرا .قسەی تر بۆ کاتی خۆی ھیوادارم کە پێویست نەبێت
چونکە ئەم دۆخەی ئەمڕۆ وامان لێدەخوازێت کە ھەموومان بەیەدەنگ و یەک ڕەنگ ڕووبەڕووی ئەم ئافاتەی سەردەم ببینەوەو ووڵات و کوردستانیان لەم مەترسیە بپارێزین و ھەموو پارێزگایەکی ئەم کوردستانە ئازیزەو خەڵکەکەی لە لای ئێمە ئازیزن و بەرپرسیاریەتی لەسەرشانی ھەموومانە،
کوردستان ھەرئاوەدان و پارێزراوبێت.
زانا مەلاخالد
٢٥ ی ئازاری ٢٠٢٠