رای تۆ
ڕەتکردنەوەی لێدوانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم


ئەمرۆ ۲٦ ی ئازاری ۲٠۲٠، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی پر لە زانیاری نا دروست و چەواشکردنی بڵاوکردۆتەوە کە گوایە ھۆکاری دواکەوتنی موچەی مانگی سێ ئەوەیە "بەھۆی ئەو دۆخە تەندروستیە و راگیرانی دەوام لە بەغداد، ھاتنی ئەو تەمویلە دواکەتووە."
بەڵام وتەبێژەکەی سەرۆکی حکومەت دەیەوێ ئەو راستییە بشێوێنێ کە عێراق پشکی ھەرێمی بۆ مانگی دوو بێ دواکەوتن رەوانە کردوەو ئەم مانگەش پشکی ھەرێم بۆ مانگی سێ دەنێرێ کە دەکەوێتە ھەفتەی داھاتوو، بەڵام خۆی لەو راستییە دەدزێتەوە کە ئەوان ئەو پارەیەی بۆمانگی دوو نێردراوە لە بەغدادوە نەیانداوە بەمووچە جگە لە مووچەی تەندروستی وھێزە ئەمنییەکان.

بۆیە راستترە وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە راستگۆی زانیاریەکان بڵاو بکاتەوە و دان بەوەدا بنێ کە ئەو پارەیەی مانگی دوو لە بەغداوە نێردراوە حکومەتی ھەرێم بۆ خەرجی ھەندێ کۆمپانیا و قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت بەکاری ھێناوە. ئەمە سەرەرای ئەوەی موچەخۆرانی ھەرێمھێشتا موچەی مانگەکانی ساڵی ۲٠۱۹ وەردەگرن.

وەک ئەرکی یاسایی و دەستوری خۆمان حکومەتی ھەرێم بەرپرسیار دەکەین لە دەستبردن بۆ ئەو پارەیەی لە بەغداوە بەناوی موچەی فەرمانبەرانەوە دێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاساییان لەدژ دەگرینەبەر.

سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ــ فراکسیۆنی ئایندە
1144 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/26/2020 2:41:30 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ