پهرلهمان بڕی مووچهی خانهنشینان دیاری دهكات
دەریا حسێن
ئەمڕۆ ٢٦-٢-٢٠١٨ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچەی خانەنشینان تاووتوێ کرا.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، د.عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: دوای دوو رۆژ لە تاووتوێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچەی خانەنشینان ئەمڕۆ ماددەیەکمان چەسپاند. ئەویش ئەوەیە کەھیچ خانەنشینێک لە ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ١-١-٢٠١٨ـەوە مووچەکەی لە ٣٠٠ ھەزار دینار کەمتر نابێت.
وتیشی: بڕیارەکە سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و ھێزەکانی ناوخۆش دەگرێتەوە.
د.عیزەت ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت تا ماددەکانی تری ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند دەکرێت لەپێناو خزمەتکردن بە خانەنشینان.
لەبارەی تەمەنی دیاریکراو بۆ خانەنشین بوون روونیکردەوە، ئەم یاسایە ھەرکات بەرکار بوو، ئەوا تەمەنی خانەنشینی ٦٣ ساڵی بۆ دیاری کراوە.
|