د.شیرکۆ عەبدوڵڵا
بەساقەی خوای کۆرۆنا بم، کارێکی کردووە ئینسان بە بیجامەوە شتی وای بۆ ئیسپات ئەبێ کە جاران زاناکان بە ێەدرییە و بەدلەشەوە نەیانئەتوانی ئیسپاتی بکەن .براتان دە دوانزەیەک تان وەکو نموونە بۆ ڕیز ئەکەم، خۆتان بیلامانئ بیخەنە سەری:
١- خوا گیان مەیلی لێ بێ پەساپۆرتی ئیمارات وەک ھی سۆماڵ بێ قیمەت ئەکات.
٢-ناوی سیانی وەزیری پیشەسازییش نەزانی ھیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێ.
٣- ئەگەر یەک تۆز غیرەت بداتە بەرخۆی،ھەموو پیاوێک ئەتوانێ ئیشی دەلاکی بکات.
٤-دەمامک ھەر لەبەردەم کامێرای تەلەفزیۆندا زەرەورە.
٥- حکومەت کراسی قورعانیش لەبەر بکات، کورد ھەر گومانی ھەیە لە بڕیارەکانی.
٦-ئەنجومەنی وەزیران زیادەیە، وەزیری ناوخۆ ئەزانێ مێویش ببڕێ.
٧- بۆ خەو لێخستن باوکی ڤالیۆمیش ناگاتە کتێبی فکریی کە بە کوردی تەرجەمە کرابێ.
٨-مەسئولەکان جاران وەختیان نەبووە دەنا ئەوانیش حەزیان لە ناردنی ڤیدیۆی ڕووتە.
٩-سواڵکەری ترافیک لایتەکان ساختەچی بوون ئەگینا ئێستا مردبوون لە برسا.
١٠-پاندانی مەرەکەب و پەڕلەمان بەقەدەر یەک زەرورن.