رای تۆ
سەبارەت بە ھەڵوێستە نیشتمانییەکەی ئاڵاخان
ژین کەرکوکی
#ھەردی_محەمەد
ئەوەی خاتوو ئاڵا کردوویەتی منیش پێم ئاساییە،چونکە کارێکی نایاسایی نەکردووە،بەڵام ئەوەی نائاساییە لەرووی عورفیەوەیە
ئاڵاخان پەرلەمانتاری عێراقەو تاکێکی ئەم وڵاتەیە کە ھەڵگری ناسنامەی عێراقیەو،سبەی ھەر کەسێک لەوەزیر و پەرلەمانتارانی کورد و سەرۆککۆماریش لەبۆنەیەکی رەسمیدان و بەپێی پێگەکەیان حاڵەتێکی ئاسایی و یاساییە دەست لەسەر سینگ بۆ مارشی نیشتمانی عێراقی ھەڵبسن
بەڵام کاتێک سەرکردایەتی کوردی و قەوارەی رەسمی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی پێداگری نەتەوەییە کە ھەزاران رۆڵەی لەپێناودا شەھیدبوون
دەکرێ بەرپرسانی کورد لەبەغدا لەھەڵوێستە تاکە کەسییەکانیاندا ئینتیمای کوردبوون و کوردستانی بوون لەبەرچاوبگرن
بەشێکی زۆری ھاوڕێیان باس لەموچەو بودجەی کوردستان دەکەن گوایە چاومان لەدەست بەغدایە
بەڵام ئەمە ناخرێتە دوو تای تەرازووەوە کە لەبەرامبەردا ئێمە پێمان ئاسایی ئەم جۆرە لەو ھەڵوێستانە،چونکە ئەگەر بەغدا  بەخواستی خۆی ئەمە ناکات،بەڵکو ئەرکێکی یاساییە
لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵیدا و ناچارە تا ئەوکاتە ھەرێمەکەمان سەر بە بەغدابێت موچەو بودجە بنێرێ،ھەرکات نەینارد ئەوە لادانە لەو تێگەیشتن و رێککەوتنەی ھەیە و دەکەوێتە بەر لۆمەی کۆمەڵگە و بانکی نێودەوڵەتی و لێی قبوڵ ناکەن
ھەر بۆزانیاریتان ئەنجامدانی ئەو رێککەوتنە لەژێر ئەو گوشارەدایە بۆیە عێراق ھاتەژێر بارییەوە،وە منەتیش نییە بەسەر خەڵکیدابیکا،بەڵام موچەو بودجەو پۆستی کورد لەو حکومەتە بیانوو نییە بۆ ھیچ تاکێکی کورد عێراقچێتی بکات و بەشانازییەوە بڵاوی بکاتەوە
ئەی کاتێک کورد پێی وتن ئێمە جیادەبینەوە،پیلان نەما نەیگێڕن وڵات نەما نەیھێننە سەرمان،کەتۆ جیابوونەوەت پێ قبوڵ نییە دەبێ ئەرکی حوکمدارییەکەت بەرامبەر ھاووڵاتیەکی ئامێدی و شارەزوور ھاوشێوەی فەلوجەو نەجەف جێبەجێ بکەی.
کام تاکی کورد بەلایەنگرانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ھەموو ئەوانەی دیکەوە ئەو تەسەڕوفەیان پێ قبوڵە؟
کێ ھەیە لەتاکی کورد پێش مارشی ئەی رەقیب و ئاڵای کوردستان شانازی بەو مارشی مەوتنی و ئاڵای عێراقەوە بکا؟
ئەزانن خۆش ویستنی وڵات و ئاڵا و پیرۆزییەکان پەیوەست نییە بەدەستەیەکی حوکمڕانەوە
ئەوەتا لەحوکمڕانەکانی عێراق فاشلتر و گەندەڵتر نییە کەچی
کاتێک خۆپێشاندەرێکی عێراق دەیکوژن و لێی دەدەن  فەخر بەئاڵاکەیەوە دەکا
چونکە پێی وایە ئەوانەی لەدەسەڵاتن ئێستا مەرج نییە سبەی ھەر ئەوان بن،بەڵام مانەوەی ھەموو تاکێک نیشتیمان پەیوەستە بە شکۆی نیشتیمانەکەیەوە
ئەوە مەبدەئی تاکی خاوەن ھەڵوێستە،بەشێک لەتاکی کوردی ئەگەرچی بەھۆی تاقمێکی گەندەڵەوە بێ مەبدەئکراون
بەڵام ناکرێ پەرلەمانتارێک و بەرپرسێک و رۆژنامەنوسێک ھەمان پەیامیان پێبێ
ئەم تەسەڕوفانەی خاتوو ئاڵا یەکەمجاری نییەو دواجاریشی نابێ،چونکە ئەو یەکێک لەو دەیان سیاسییەی کوردن کە چونە بەغدا کەوتنە ژێر کاریگەری بەرژەوەندی تایبەتییەوەو خەڵک و وڵات و ئاڵای خۆیان لەبیرکرد
تا کاریان لەبەغدا بمێنێ لەژێر ئەو بەرژەوەندیانە دەمێننەوە،کاتێک کارتی بەغدایان سوتا رەنگە ھەڵوێستێکی دیکە بنوێنن
بیرتان نەچێ لەسەردەمی سەدامیش زۆر کورد ھەبوون خزمەتیان بەسەدام دەکرد ودژی میللەتی خۆیان بوون
ئەگەر کارەکەی ئاڵاخان ئاسایی بێت،دەبێ ھەڵکردنی ئاڵای عێراقیشت بەدەست پێشمەرگەوە پێ ئاسایی بێت
تێبینی/ئازادی لەدەربڕینی ھەڵوێستێکی جیاوازتر،چونکە من باوڕم بەرای جیاواز ھەیە
1176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/8/2020 6:14:39 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ