سۆشیال میدیا
مه‌سرور بارزانی‌: یه‌كێتی ئاماده‌ نه‌بو له‌كوردستان هه‌ڵبژاردن بكرێت
دەریا حسێن
سەبارەت بەوادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی ئەلمۆنیتەر، رایگەیاندووە، “ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەڵبژارندایە. لانیکەم پارتی ئەو داوایەی ھەیە کە پارتێکی سەرەکییە. ئێمە پێش عێراق داوای ھەڵبژاردنمان کردووە.”

 

ناوبراو دەڵێت، “یەکێتی ئامادە نەبو لەکوردستان ھەڵبژاردن بکرێت پێش عێراق بکەوین، چونکە کێشەی ناوخۆییان ھەیە. بۆیە نەھاتنە پێشەوە. بێگومان ئەوانیش ھاوبەشێکی گرنگن. پێویست بو ھەر بڕیارێک بدرێت، ئەوان بەشداربن تێیدا.”

 

مەسرور بارزانی پێیوایە کە ئێستا نزیکترین کات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان ھەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلولی داھاتووە.
1816 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/26/2018 7:47:24 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
1
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ