سۆشیال میدیا
نەجمەدین کەریم: یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامییەکان ڕازی نەبوون ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لەگەڵ عێراق ئەنجامبدرێت
لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا
نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند، چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی پێیان وتووە، یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامییەکان ڕازی نەبوون ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت بۆیە دواخراوە.

نەجمەدین کەریم لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا کە شەوی شەممە  پەخشدەکرێت ئاماژەی بەوەش کرد، دوو ئەگەر ھەبووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم، ئەگەری یەکەم ئەوە بووە پێش ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێن، ئەگەری دووەمیش ئەوە بووە ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ئەنجامبدرێن.

نەجمەدین کەریم وتیشی، لە مەکتەبی سیاسی پارتی سکرتێر و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەی بینیوە و پێیان وتووە پارتی ویستویەتی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم پێش یان لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێن، بەڵام حزبەکانی تر ڕازی نەبوون بۆیە دواخراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ھەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاردا ئەنجامدەدرێت بەڵام دیارنییە کەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم ئەنجامدەدرێت.
2007 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/9/2018 7:15:48 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
1
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ