دەربارەی مستەفا سەلیمی
ئەگەر قسەکانی حزبی دیموکراتی ئێران بۆ ڕەتکردنەوەی ڕوداوەکەی مستەفا سەلیمی بەڕاست بزانرێ وەک لەلایەن ھە ندێ حزب ودەزگای باشورەوە بەکار دەھێنرێ، کەواتە دەبێ بەیاننامەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێرانیش لەسەر ڕوداوەکە بەھە ند وەربگیردرێت کە دەڵێت، مستەفا سەلیمی دوای ھە ڵھاتنی لەزیندان پەنای بۆ باشوور ھێناوە و لەلایەن ھە رێمی کوردستانەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە و دواتر لەسێدارە دراوە.
گەر وەک ھە ندێ حزبی باشور و ڕۆژھە ڵات دەڵێن، سەلیمی لەسەر کەیسیی سیاسیش نەگیرابێ و بەدەیان کاری ناڕەواشەوە تێوەگلابێ، خۆ مرۆڤ بووە و داوای پەناگەیەکی ئارامی کردوە، بەپێی دەستوری عێراقیش ئەو مافەی بۆ زەمانکراوە...
بیرتانە تاریق ھاشمی تۆمەتبار کرابوو لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بەتێوەگلان لەتیرۆر بەڵام کەپەنای بۆ ھە ولێر برد، نەک شاردرایەوە بەڵکو بەڕێزەوە ئەو تۆمەتبارە بەتیرۆر ڕەوانەی تورکیا کرا و لەلایەن بەرپرسانیی ھە رێمەوە ڕزگار کرا..،؟
تەنانەت خەڵکی کورستان باجی ئەوجۆرە مامەڵەیەی دا کاتێک مالیکی بەھۆی ئەو ڕوداوانەوە ڕقی لەبەرپرسانیی ھە رێم ھە ڵگرت..!
گەر بەراورد بە چەندین ڕوداوی لەو جۆرەی تاریق ھاشمی بکرێ ئەوا گەر ڕوداوەکە ڕاستبێ نەدەبوو سەلیمی بخرێتە بەر ڕەحمەتی پەت وسێدارەوە، لەکاتێکا ھە ڤدە ساڵە لەزینداندا بووە و ئەو سزایەشی بەسەردا جێ بەجێ نەکراوە.
خالید عەبدولکەریم
|