ئاڵا تاڵەبانی ـ ئەسەدی بە "موو" لە ڕێبازە پیرۆزەکەی مام لای نەداوە ، ڕێبازە پیرۆزەکەی مام ڕێک ئەمەیە کە ئێستا ئاڵا تاڵەبانی ئەیکات و ئەیڵێ ، ئەگەر وانیە بۆچی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی نایەنەوە یان ھیچ ڕێگریەکی لێناکەن ؟!
لە پەیجی فەرمی ئاڵا ئەسەدی ئافرەتێک بەناوی (امعلی الکربلائیە) کۆمێنێتی بۆ ئاڵا کردوە و نوسیویەتی : "شایەنی پەیکەرێکی زێڕینی لەسەری بنوسی "ئەمە لە سایەی خواوەیە" ، ئەکرێ پرسیارێک بکەم خاتو ئاڵا ، بەڕاستی تۆ لەگەڵ جیابونەوەی کوردستانی؟! ئایە زیاتر شانازی بە نەتەوەکەتەوە دەکەیت یان بە عێراقی بونەکەت ؟!
ئاڵا ئەسەدی لە وەڵاما ئەڵێ : سوپاس خوشکی ئەزیزم ، ئێمە لە (یەکێتی نیشتیمانی) لەگەڵ یەکپارچەی خاکی عێراقین و من شانازی بە عێراقی بونی خۆمەوە دەکەم ، عێراق ناو و ڕەگەزنامەی پێ بەخشیم ، ئێمە دەبینە چقڵی چاوی ھەموو ئەوانەی دژایەتی شکۆمەندی عێراق دەکەن ، عێراقی نەبوخەزنەسڕ و بابل و ئاشور ، وڵاتی کەرامەت و پیاوەتی ، وڵاتی شەھیدەکان و پێغەمبەرەکان ...
جا ئەمە ڕێک عەقیدە و پڕۆگرامی ھەموو یەکێتیە ، بەڵام ھەمویان وەکو ئاڵا بوێری ئەوەیان نیە بە ئاشکرا ئەو قسانە بکەن ، جا ئەڵێ (یەکێتی نیشتیمانی) !! بەھیچ جۆرێک ناوی کوردستان ناھێنێ !! چونکە ئەوان ئەسڵەن بڕواین بە شتێک نیە بەناوی
کوردستان !
لێرە شتێکمان بۆ روون دەبێتەوە کە ئەمە بەرنامە و کاری سەرکردایەتی تازە و کۆنی یەکێتی نشتیمانی کوردستانە ، یان ئەگەر بەرنامەو کاری ئەوان نیە بۆ ھیج رێگریەک لە ئەندامی سەرکردایەتیەکەیان ناکەن کە بەن جۆرە کاردەکات ؟
محمەد شوانی