رای تۆ
سەنگەر لە زینی وەرتێ نیە بیگوێزنەوە لای کەرکوک و خانەقی
ژین کەرکوکی
سەنگەر لە زینی وەرتێ نیە
بیگوێزنەوە لای کەرکوک و خانەقی
ئەوەی لە زینی وەرتێ ھەیە سەنگەر نیە ( سەنگەر لەیەک گرتنە). سەنگەر ئەوەیە بەرامبەر بە دوژمنەکەت بوەستی نەک براکەت!
جیھان بە ڤایرۆسی دژ بە مرۆڤایەتی سەرقاڵەو چۆنن بتوانن تاکێک رۆح لە ھەلکێشان بپایێزن و کوردیش بەکۆرونا سڵ ناکات و خۆی ئەبێتە ڤایرۆسی خۆی.
لەباتی ئەوەی لەم مانگەدا کە سەدان ھەزارمان ئەنفال کران و ٥٠٠٠ لادێمان وێران کرا و کانی و کارێزمان وشک کرا دەرس وەرگرین دێین مێژوو دوبارە ئەکەینەوە.
لەباتی ئەوەی لادێکانمان دروست کەینەوە دێین و رەبیە دروست ئەکەین.
لەجیاتی ئەوەی لەھەوڵی ھێنانەوە روفاتەکانمان بین لە بیابانەکان دێین و برای خۆمان شەھید ئەکەین.
لەجیاتی ئەوەی برین سارێژکەین، برینی تازە دروست ئەکەین.
لە جیاتی ئەوەی ژینگەی کوردستان ببوژێنینەوە دێین و رێگا ئەدەین کێوە سەرکەشەکان بسوتێنن
ئەمە لە پای چی؟
ئەمە خەونی داگیرکەرە.
ژنەکانی مەخمورو گەریلاکان تاوانیان تەنیا کوردبوونە! ئەوانە شەھیدی دەستی داگیرکەرن سڵاو دەنێرم بۆ رۆحیان. با ئەو رەبیانەی زینی وەرتێ ھەڵبگیرێن و دیاردەی چەکداری نەھێڵرێ ناوچەکە پڕە لە سەیرانگا لێگەڕێن خەڵک خۆیان بن. سەنگەر لێدان و معەسکەر بھێنن بۆ کەرکوک و خانەقین. ھێزی پێشمەرگەو سەنگەرەکانی ئەوێنە قایم بکەن، عیبرەت پێویستە عیبرەت
نەفرەت لە خۆخۆری نەفرەت لە ترازانی ماڵی کورد نەفرەت لە خۆسەپاندن بۆ بەرژەوەندی ھەر داگیرکەرێک.
ناوی پێشمەرگە پیرۆزە مافی کەس نیە کاڵی بکاتەوە

بڵێسە جەبار فەرمان
1167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/16/2020 11:39:23 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ