رای تۆ
سەرەتای دەرکەوتنی قەیرانێکی دیکە

  سەرەتای دەرکەوتنی قەیرانێکی دیکە

حکومەتەکەی مەسرور بارزانی  دوای ٩ مانگ لە دەستبەکاربوونی، ھەنوکە بە دۆخێکی ئابووری و دارایی  خراپ تێدەپەڕێت،  لە دابەشکردنی یەکەم موچەی ساڵی ٢٠٢٠ رووبەڕووی گرفت بۆتەوە و کورتھێنانی زۆری ھەیە،  ٤٠ رۆژ بەسەر تێپەربوونی یەکەم موچەی مانگی رابردوو تێپەڕدەبێت، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە موچەی مانگی نوێ دابەش بکات.
ئەوەی کە تاوەکو ئێستا روون و ئاشکرایە،  حکومەت بە داھاتی فرۆشی نەوت و ناوخۆ داھاتەکەی ناگاتە (١٣٠) ملیۆن دۆلار و ئەو پارەشی لە بەغداوە دێت مانگانە ( ٣٨٣) ملیۆن دۆلارە و لە کاتێکدا جگە لە بودجەی تەشغیلی و خەرجی ، حکومەت تەنھا بۆ موچە پێویستی بە ( ٧٢١) ملیۆن دۆلارە.
بەپێی زانیارییەکان حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا دەتوانێت دەستبکات بە دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێک، بەڵام نازانێت دوای ئەو وەزارەتانە چی بکات، ھەربۆیەش لە ھەوڵدایە ئەو ( ٢٠٠) ملیۆن دۆلارەی  کە لە رابردوو لە فرۆشی نەوتی ھەرێم لە بانکێکی ئیماراتی  داینابوو وەک پارەی کۆکراوەو خەزن  بیگەڕێنێتەوە، بەمەبەستی دابەشکردنی موچە، بەڵام لەم حاڵەتەشدا جگە لەوەی لە پێدانی موچەی فەرمانبەران بە چەند ملیۆن دۆلارێک  کورتھێنانی دەبێت، ھیچ بڕە پارەیەکی پێویستیشی  لەبەرداستدا نابێت بۆ خەرجییەکانی حکومەت و بودجەی تەشغیلی.
بەپێی ئەو بەرنامەیەی حکومەت ھەیەتی لە باشترین حاڵەتدا دەتوانێت دوای ٤٣ رۆژ دەستبکات بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی و چەند شوێنکی دیکەی وەکو  وەزارەتی پێشمەرگە، کە ئەوەی دووەمیان بەشێکی  لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دابیندەکرێت لە چوارچێوەی جەنگی داعش.
تاوەکو نرخی نەوت بەم شێوەی ئێستا بێت، کابینەکەی مەسرور بارزانی ھیچ بەدیلێکی نییە،  جگە لە چاوەڕێکردن تاوەکو پارەی دەکەوێتە دەست و  ئینجا موچە دابەش بکات.
  سەرتیپ کەریم وەیسی
1106 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/17/2020 8:08:36 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ