رای تۆ
رادەرانی زینی وەرتێ، ئاگاتان لێیە.

رادەرانی زینی وەرتێ، ئاگاتان لێیە.

ھونەر ئەحمەد

ئێوەارەی ئەمرۆ ٣ گەنجی خێر لە خۆنەدیوی گەرەکی پەنجاعەلی، لە نزیک سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک، لە لایەن لیوای ٦١یەکەوە ھێرشیان کراوەتەسەر، یەکێک لەو گەنجانە دەستی شکێنراوە دووانەکەی دیکەش لە دۆخێکی خراپدان، پاشان ھەرەشەشیان لێ کردون کە نابێت سکاڵا تۆمار بکەن.

رووداوەکە بەم شێوەیە بووە.

چەکدارێکی حەشد، بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکە ھاتووە و لە پێش ئەو سێ گەنجە وەستاوە، دەمەقاڵێ دروست دەبێت، ئەو چەکدارە تەلەفۆن بۆ لیوای ٦١ دەکات، دەست بەجێ ئۆتۆمبیلێکیان دەگاتە ئەو شوێنە، بەبێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە فەرمانی ھێرش کردنە سەر ئەو سێ گەنجە دەدەن.

لەم ھەفتەیەشدا ئامر لیوایەکی حەشدی شەعبیش چوەتە سەر یەکێک لە گوندەکانی سنوری داقوق، بە موختاری گوندەکەی وتوە سەدام حوسێن باشی پێکردن، ھەرچی عەرەب ھەیە ھێنایە ئەم ناوچانە، ھەرەشەی ئەوەشی لێ کردون کە عەرەبەکان بگەرێنێتەوە.

من ئەو گەنجانە ناناسم، بەڵام لەناخەوە ھەستم بە شکاندنی شکۆی خۆم کرد، نابێت ئەم رووداوە بە ئاسانی تێ پەربێت.

بەرامبەر ھەر سوکایەتیک دەبێت، کاردانەوەیەکی سیاسی و ئیعلامی دروست بکرێت، تا ھەست بەوە بکەن کە کورد ھەموو شتێکی قبوڵە جگە لە شکاندنی کەرامەتی.

لێرەوە داوا دەکەم لە حکومەتی ھەرێمی کورستان، سەرکردایەتی کورد، پەرلەمانی کوردستان، حیزبە کوردستانیەکان، پەرلەمانتارانی بەغدا لەسەر پشکی کەرکوک ، ھەڵوێستیان ھەبێت، واز لەو ململانێ سیاسیە بێنن، ئاورێک لە کەرکوک بدەنەوە.

ئەوانەشی کە دەھۆڵی دوو ئیدارەیی دەکوتن فەرموون ئەوە حکومی عێراقە، کورد ھیچ دەسەڵاتێکی نەماوە لە کەرکوک.

ھونەر ئەحمەد
1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/19/2020 5:01:14 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ