نیوەی داهاتی دەروازە سنوریەكانی عیراق ناچێتە خەزێنەی دەوڵەت
بيشه نك شوانى
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای دەکات تائێستا نیوەی داھاتی دەروازە سنوورییەکان لەدەرەوەی خەزێنەی دەوڵەتدایە.
لەوبارەیەوە ئەحمەد مەزھەر جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: داھاتی دەروازە سنوورییەکان لەئاستی پێویستدا نیە و نەبۆتە ھۆی پتەوکردنی بودجەی وڵات و ئاماژەی بەوەکرد تائێستا حکومەت دەسەڵاتی تەواوی بەسەر دەروازە سنوورییەکاندا نەچەسپاندووە.
ڕوونیکردەوە: تائێستا لەسەدا پەنجای داھاتی دەروازە سنوورییەکان لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدایە و داخستنی دەروازە سنوورییەکان بەھۆی قەیرانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی داھاتەکان لەچوار مانگی ڕابردوودا.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بەم دواییە حکومەتی عیراق ھەڵمەتێکی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی بەسەر دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای دیالە ئەنجامدا و دەسەڵاتی حکومەت بەسەر ئەو دەروازانەی دیالە لەنێوان لەسەدا چل بۆ پەنجادایە.
|