ئابوری
پەرلەمانی عیراق ترلیۆنێك دینار بۆ پشكی هەرێم زیاد دەكات

لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر چەند بڕیاڕ و یاسایەک دراو بڕی ترلیۆنێک دینار بۆ ھەرێمی کوردستان زیاد کرا.
لەو بارەوە (ئارێز عەبدوڵا) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەگەلی کوردستانی راگەیاند لەدانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر بڕیاڕێکدا بۆ راستکردنەوەی ھەڵەیەکی ناو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠١٨ ، کە پێویست بوو  ٣ ترلیۆن دینار بخوێنرێتەوە بەڵام ٢ ترلیۆن خوێنرابوویەوە، ئەو ترلیۆنەش کە زیادکراوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەو زیادکردنەش ھەرێم ناتوانێت کاروبارەکانی بەرێوەببات.
(ئارێز عەبدوڵا) وتیشی، پەرلەمانتارە کوردەکان لەکۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبوون‌و ئەگەر ئامادەنەبوونی ئەوانیش نەبوایە ئەو ترلیۆن دینارە بۆ پشکی ھەرێم زیاد نەدەکرا.
1753 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2018 10:56:31 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
12
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ