ئەمریكا: هەوڵەكانی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە
مایکڵ پەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە واشنتۆن رێگە نادات شکستی داعش ببێتە سەرکەوتنێک بۆ کۆماری ئیسلامیو ھەوڵەکانی تاران بێ وەڵام نامێنێتەوە.
مایکڵ پەنس، لە وتەیەکدا بۆ کومیتەی پەیوەندییەکانی ئەمریکاو ئیسراییل، تاراانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەساڵ رابردوا زیاتر لە ٤ ملیار دۆلاری بۆ گروپە تیرۆریستییەکان لەوانە لەسنورەکانی ئیسراییل خەرج کردوەو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە ئەم کردەوانەی رژیمی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە “ئەمە دوا شانسی ئێرانە، ئەگەر رێکەوتنە ئەتۆمییەکە لەچەند مانگی رابردوودا چاکسازی تێدا نەکرێت، ئەمریکا لەو رێکەوتنە دێتە دەرەوە”.
|